17/2/2022 09:44 AM

رێنمایی بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ستيان بڵاوه

له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌خه‌ینه‌ڕوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستبڵاون، به‌وهۆیه‌ی كه‌ پاره‌ به‌هه‌ده‌ردان سوودی نییه‌و هه‌روه‌ها له‌دواڕۆژیشدا ده‌بێته‌ مایه‌ی په‌شیمانی.

له‌كاتێكدا كارده‌كه‌یت و خوا رسقت پێده‌دات ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه‌ مه‌سره‌ف بكه‌یت و هه‌روه‌ها پاشه‌كه‌وت بكه‌یت، ره‌نگه‌ له‌ده‌رفه‌تێكدا پێویستت به‌پاره‌ بێت بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان یاخود بۆ كڕینی هه‌رشتێك كه‌ خۆت حه‌زده‌كه‌یت.

1- له‌سه‌ره‌تای مانگدا هه‌موو كاتێك یه‌كه‌مجار گرنگی به‌و مه‌سره‌فانه‌ بده‌ كه‌ زۆر پێویستن وه‌ك قستی ئۆتۆمبێل یان كرێ خانوو یاخود دانه‌وه‌ی قه‌رز، دواتر گرنگی به‌مه‌سره‌فی رۆژانه‌ بده‌ وه‌ك كڕینی پۆشاك و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ كافتریاو رێستۆرانت.

2- له‌كاتی كڕینی هه‌رشتێك سه‌ردانی چه‌ند دوكانێكی جیاواز بكه‌ بۆ به‌راوردكردنه‌وه‌ی نرخ و كوالیتایت، بۆئه‌وه‌ی به‌گونجاوترین نرخ باشترین كه‌لوپه‌ل بكڕیت.

3- هه‌موو كه‌سێك روبه‌ڕووی قه‌رزاری ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌ستبڵاو نین له‌كاتێكدا قه‌رزارن هه‌وڵده‌ده‌ن مه‌سره‌ف كه‌مبكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن به‌زووترین كات قه‌رزیان له‌سه‌ر نه‌مێنێت.

4- هه‌موو مانگێك هه‌وڵبده‌ پاره‌ كۆبكه‌یته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ كارێكی سه‌خته‌ به‌وهۆیه‌ی كه‌ له‌پڕدا پێویستت به‌پاره‌ ده‌بێت بۆ چاككردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێك، هه‌روه‌ها پاره‌ كۆكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ مه‌سره‌ف نه‌كه‌یت به‌ڵكو بۆ ئه‌وكاتانه‌ بێت له‌پڕدا پێویستت به‌پاره‌یه‌، بۆئه‌وه‌ی پێویستت به‌كه‌س نه‌بێت یان ناچار نه‌بیت قه‌رز بكه‌یت.

5- به‌رده‌وام وه‌رگرتنی مووچه‌ بنووسه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو مه‌سره‌فه‌كانتدا، بۆئه‌وه‌ی به‌ئاگابیت له‌به‌شی ژیانی داراییت.

6- به‌درێژایی ساڵ گرنگی بده‌ به‌كڕینی دیاری بۆئه‌وه‌ی له‌هه‌موو كاتێكدا بتوانیت دیاری پێشكه‌ش بكه‌یت نه‌ك له‌پڕدا پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رجبكه‌یت.

خاك – ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved