17/2/2022 09:49 AM

كاتی پێویست بۆ گه‌رمكردنی ئۆتۆمبێل

ئایا ده‌زانیت بۆ گه‌رمكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌به‌یانییه‌كی ساردی زستاندا ته‌نها پێویستت به‌ 30 چركه‌ هه‌یه‌؟ دوای ئه‌وه‌ گه‌رمكردنه‌كه‌ ته‌نها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌و هیچ سوودی نیه‌، ته‌نها ده‌بێته‌ هۆی ده‌ركردنی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن كه‌ زیان به‌ژینگه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

لێره‌ده‌ پرسیارێك دێته‌كایه‌وه‌، ئه‌ی هۆكار چیه‌ شۆفێران ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هه‌ڵكراوی جێده‌هێڵن تا گه‌رم بێت؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاته‌كانی سه‌رده‌می پێشوو كه‌ ئۆتۆمبێله‌كان به‌تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌سوته‌مه‌نی و (Carburator) كاریان ده‌كرد. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌گه‌رمكردنی هه‌ڵكردنه‌كه‌ هه‌بوو تا ببێته‌ هۆی تێكه‌ڵكردنی هه‌وای پێویست و سوته‌مه‌نیه‌كه‌. به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كانی ئێستا زۆرینه‌یان ئامێری به‌خاخیان بۆ دانراوه‌ كه‌ چه‌ند هه‌سته‌وه‌رێكی تێدایه‌و هه‌واو سوته‌مه‌نیه‌كه‌ هاوسه‌نگ ده‌كات و تێكه‌ڵ به‌یه‌كیان ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌گه‌رمی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌بێت.

خاك – ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved