26/2/2022 09:45 PM

قه‌ڵه‌وی شتت له‌بیرده‌باته‌وه‌

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك، ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون زیاتر شتیان بیرده‌چێته‌وه‌ له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان ئاساییه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 50 كه‌س ئه‌نجام دراوه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون یادگه‌یان لاوازه‌و كه‌متر بیری رووداوه‌كانی رابردوویان ده‌كه‌وێته‌وه‌.

٥٠ كه‌سه‌كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ 18 تا 51 ساڵ بووه‌، پێكهاتبوون له‌ كه‌سانی ئاسایی و هه‌روه‌ها كه‌سانی زۆر قه‌ڵه‌ویش، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك دانرا كه‌ به‌ به‌شداربووه‌كان كرا. تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش بریتیبوو له‌ شاردنه‌وه‌ی چه‌ند شتێك له‌ چه‌ند كاتێكی جیاوازداو له‌ چه‌ند شوێنێكی جیاوازدا، دواتریش پرسیاریان لێده‌كردن له‌ باره‌ی كات و شوێن و شته‌كانی كه‌ شاردبوویانه‌وه‌.

ئه‌نجامی كۆتاییش نیشانیدا كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره‌ به‌ رێژه‌ی 15% له‌ دوای كه‌سه‌ ئاساییه‌كانه‌وه‌ بوون.

پزیشكێكی زانكۆی كامبردیجیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌نجامی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره‌ یادگه‌یان كه‌مێك لاوازه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌یان هه‌بێت.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved