1/3/2022 08:58 AM

چەند خواردێك بۆ به‌هێزيی ته‌ندروستی قژ

داڕێشتنی به‌رنامه‌ی نانخواردن و هه‌ڵبژاردنی خواردن به‌گشتی سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، جگه‌له‌وه‌ش خواردن هه‌روه‌ها كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه‌ بۆ به‌هێزكردنی ته‌ندروستی قژ، له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ سوودیان هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی ببیت به‌خاوه‌ن قژێكی پڕو بریقه‌دار.

1- خواردنی ماسی سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی پێستی سه‌رو به‌هێزكردنی قژ، به‌وهۆیه‌ی كه‌ ڤیتامین (دی) و مادده‌ی ئۆمێگا۳ له‌خۆده‌گرێت.

2- به‌هۆی خواردنی گۆشتی باڵنده‌كان قژت خێراتر درێژ ده‌بێت و هه‌روه‌ها روبه‌ڕووی رووتانه‌وه‌ی قژ نابیته‌وه‌، به‌وپێیه‌ی كه‌ مادده‌ی ئاسن و ڤیتامین (بی۱۲) له‌خۆده‌گرێت.

3- خواردنی نیسك سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی پێستی سه‌رو هه‌روه‌ها ته‌ندروستی قژ.

4- هێلكه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو پێكهاتووه‌ له‌مادده‌ی ئاسن، ئه‌وانه‌ی مادده‌ی ئاسنیان كه‌مه‌ ده‌توانن گرگنی به‌خواردنی هێلكه‌ بده‌ن تا قژیان نه‌ڕوتێته‌وه‌.

5- خواردنی په‌تاته‌ی شیرین ده‌بێته‌ هۆكاری دروستبوونی تاڵی به‌هێز له‌ڕه‌گه‌وه‌، به‌وپێیه‌ی كه‌ ڤیتامین (ئه‌ی) له‌خۆده‌گرێت.

6- گه‌ر په‌تاته‌ی شیرینت ده‌ستنه‌كه‌وت هه‌روه‌ها گێزه‌ر هه‌مان سوودی هه‌یه‌.

7- قه‌یسی سوودی هه‌یه‌ بۆ به‌هێزكردنی ته‌ندروستی قژ.

8- توو زۆرتر پێكهاتووه‌ له‌ڤیتامین (سی) كه‌ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ بۆ دروستبوونی تاڵی نوێ تا قژت پڕتر بێت.

9- سپێناغ هاوكاری ته‌ندروستی قژ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی به‌جوانی بمێنێته‌وه‌.

10- به‌هۆی خواردنی بڕۆكلی زۆرترین ڤیتامین بۆ ته‌ندروستی قژ ده‌چێت.

خاك –س/ ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved