5/3/2022 09:06 AM

داڕشتنی به‌رنامه‌ بۆ كێش دابه‌زاندن

به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هار مرۆڤه‌كان به‌گشتی هه‌وڵده‌ده‌ن كێشیان دابه‌زێنن، به‌وپێیه‌ی له‌و وه‌رزه‌دا پۆشاكی ته‌نك ده‌پۆشرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ ده‌رخستنی كێشی جه‌سته‌، بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێگایه‌كی ته‌ندروست كێشت دابه‌زێنیت به‌رنامه‌ی پزیشكان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

له‌باره‌ی داڕشتنی به‌رنامه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش، پزیشكانی بواری ته‌ندروستی وه‌ك خاڵی سه‌ره‌كی رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌م خواردن و خواردنی سروشتی باشترین رێگایه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش، له‌هه‌مانكاتیشدا تێبینی ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌رمانی تایبه‌ت به‌دابه‌زاندنی كێش به‌كارنه‌هێنن، به‌وهۆیه‌ی كه‌ سوودی نییه‌ به‌ڵكو ته‌نها كارێكی بازرگانییه‌و به‌نرخێكی به‌رز ده‌فرۆشرێت.

بۆئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنیت له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی كێش، به‌پێی ئه‌م خاڵانه‌ گرنگی به‌داڕشتنی به‌رنامه‌ بده‌:

1- به‌رده‌وام به‌ئاگابه‌ له‌سه‌ر ئه‌وجۆره‌ خواردنانه‌ی رۆژانه‌ ده‌یانخۆیت بۆئه‌وه‌ی بزانیت تا چ راده‌یه‌ك چه‌وری و شیرینی وه‌رده‌گریت، له‌كاتی نانخواردنی ژه‌مه‌كاندا زیاد له‌پێویست مه‌خۆ.

2- رۆژانه‌ پێش كاتی نانخواردن به‌رنامه‌ دابنێ له‌سه‌ر ئه‌وجۆره‌ خواردنانه‌ی له‌و رۆژه‌دا ده‌یانخۆیت، بۆئه‌وه‌ی خواردنی زیاده‌ نه‌خۆیت.

3- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌كه‌یت مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ بتوانیت هه‌موو جۆره‌ خواردنێك بخۆیت به‌بێ به‌رنامه‌، چونكه‌ زۆرخواردن هه‌موو كاتێك كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر كێشی جه‌سته‌.

4- دوای نانخواردنی ئێواران گرنگی به‌پیاسه‌كردن بده‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ماڵه‌وه‌ دابنیشیت.

خاك –  س/ ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved