6/3/2022 10:24 AM

تیشكی خۆر.. سوودو زیانه‌كانی

تیشكی خۆر هه‌م سوودی هه‌یه‌و هه‌م زیانیشی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، بۆیه‌ پێویسته‌ به ‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل خۆردا بكه‌ین، له‌م بابه‌ته‌دا كاریگه‌رییه‌كانی تیشكی خۆر روونده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بیت.

پزیشكانی بواری ته‌ندروستی له‌سه‌ر تیشكی خۆر ده‌دوێن، كاتێك مرۆڤ تیشكی خۆری به‌رده‌كه‌وێت سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی، تیشكی خۆر وا له‌ مرۆڤ ده‌كات به‌رده‌وام له‌ جه‌وێكی خۆشدا بێت و دڵی خۆشده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ خۆر مادده‌یه‌ك له ‌مێشكی مرۆڤدا بڵاوده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ڤیتامین دی له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤدا دروستده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ هێزو توانای ئێسكه‌كان پێویسته‌، هه‌م سوودی هه‌یه‌ بۆ فشاری خوێن.

له‌هه‌مانكاتدا تیشكی خۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی پێستی مرۆڤ، تیشكی خۆر هاوسه‌نگی پێست تێكده‌دات، وا له ‌پێست ده‌كات حه‌ساسیه‌ت دروستبكات و په‌ڵه‌ له‌سه‌ر پێست دروستده‌كات، سه‌ختی زیانه‌كانی خۆر له‌سه‌ر پێست به‌وه‌ كه‌وتووه‌ چه‌ندێك پێستت روبه‌ڕووی تیشكی خۆر ده‌بێته‌وه‌، هه‌م پێست پیرده‌كات و چرچی دروستده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌ئاگا نه‌بیت له ‌زیانه‌كانی تیشكی خۆر، ئه‌وا توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێستت ده‌كات، بۆیه‌ گرنگه‌ له‌سه‌ر رێنمایی پزیشكان به‌رده‌وام به‌ كرێمی دژه‌خۆر پێستت بپارێزیت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved