یه‌كێك له‌و شاعیرانه‌ی كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌بوو له‌سه‌ر گۆڕانی شیعر له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و توانی شێوازێكی نوێ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ ببه‌خشێته شیعری نوێ و بووه پێشه‌نگی شیعری نوێی عه‌ره‌بی و شۆڕشێكی له‌و بواره‌دا هه‌ڵگیرساند، سه‌ره‌ڕای كۆت و به‌ندو ره‌وته كلاسیكییه‌كه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا تێیدا ده‌ژیا به‌ڵام توانی په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نێت و به هه‌زاران شاعیری تر رێچكه‌ی ئه‌ویان گرت، ئه‌ویش شاعیری كۆچكردوو نازك ئهلمهلائكه-یه. ئه‌م خاتوونه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكار توانی ئه‌و رۆشنبیرییه‌ی هه‌یه‌تی له زانینی زمانه‌كانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی و لاتینی و ئه‌ڵمانی، خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌ی شاكاره ئه‌ده‌بییه‌كانی ئه‌و زمانه زیندووانه‌ی جیهان، له شیعره‌كانیدا به شێوازێكی زۆر جوان و سه‌رنجڕاكێش به‌رجه‌سته‌ی بكات و هه‌واداران و عاشقانێكی زۆر نه‌وه به‌دوای نه‌وه له‌خۆی كۆبكاته‌وه‌و ببێته سیمبولێكی پرشنگدار بۆ ژنانی شاعیر له ناوچه‌یه‌كی دواكه‌وتووی وه‌ك خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (مه‌به‌ستم له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی)ـه‌وه. نازك ئهلمهلائكه ره‌نگه به‌هۆی قه‌ده‌ره‌وه زۆر به‌خته‌وه‌ر بێت، به‌وه‌ی له خێزانێكی رۆشنبیر‌و ئه‌ده‌ب دۆست و ده‌وڵه‌مه‌ند له‌بواری فه‌رهه‌نگ و كتێبخانه‌و مه‌عریفه له‌دایكبووه، له ساڵی 1923 له شاری به‌غدا له‌دایكبووه، باوكی كه ناوی سادق ئهلمهلائكه بوو توێژه‌رو زمانزانێكی ناسراو و خوێنه‌وارێكی شاره‌زابوو، خاوه‌نی چه‌ندین كتێب بوو له گرنگترینیان فه‌رهه‌نگی ئینسكۆپیدیای ناسینی خه‌ڵك-ـه، له 20 بهرگداو دایكیشی كه هه‌م وه‌ك هاوڕێ و مامۆستا‌و نزیكترین كه‌سی بوو شاعیر بووه‌و له بڵاوكراوه‌كاندا شیعری به‌ناوی (دایكی نزار) بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وام له‌م ماڵه‌دا گفتوگۆ و وتووێژی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری هه‌بووه. نازك ئهلمهلائكه كه له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا گیانی سپاردو له میسر به‌خاكسپێردرا، هه‌رزوو خانه‌واده‌كه‌یان هه‌ستیان به زیره‌كی و بزێوی و وریایی كچه‌كه‌یان كرد‌و له ته‌مه‌نی (5) ساڵیدا یه‌كه‌م شیعری نووسی، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی تیا‌بوو كاتێك پیشانی باوكی‌دا، باوكی شیعره‌كه‌ی فڕێداو داوایلێكرد یه‌كه‌م شت ده‌بێت زمانی له‌ڕووی رێزمانی عه‌ره‌بی به‌هێزبكات و زمان‌زان بێت، پاشان شیعر بنووسێت، هه‌ربۆیه باوكی به‌ناچاری خۆی بووه مامۆستایی و له‌ماوه‌ی مانگێكدا نازك یه‌كه‌می قوتابخانه‌كه‌ی بوو له وانه‌ی عهرهبیداو زۆرجار ره‌خنه‌شی له مامۆستاكانی ده‌گرت و دوای ئه‌وه‌ی قۆناغی ئاماده‌یی به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوكرد، ساڵی 1944 په‌یمانگای دارلموعهلمین-ی باڵای ته‌واوكرد، به‌ڵام له‌ڕووی خوێندنه‌وه‌و فێربوونی زمانه بیانییه‌كانه‌وه كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر سه‌یری هه‌بوو، چونكه كاتێك خوێندكاری په‌یمانگای مامۆستایانی باڵا بووه بۆ سوودوه‌رگرتنی لایه‌نی مۆسیقا‌و هونه‌ری ده‌ربڕین بۆ خزمه‌تكردن به‌بواری شیعری، خۆی ناونووس كردووه له‌به‌شی مۆسیقای هونه‌ره جوانه‌كان بۆ فێربوونی عود له‌سه‌ر ده‌ستی ناسراوترین و شاره‌زاترین مۆسیقار‌و دواتر به‌شی شانۆشی خوێندووه. هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا خۆی فێری زمانی لاتینی و ئینگلیزی به نووسین و خوێندنه‌وه كردووه‌و زۆربه‌ی شاكاره ئه‌ده‌بییه‌كانی ئه‌و دوو زمانه زیندووه‌ی خوێندووه‌ته‌وه. نازك ئهلمهلائكه ساڵی 1947 یه‌كه‌م دیوانه شیعری به‌ناوی (عاشقه اللیل) كه وه‌ك هه‌ر شاعیرێكی رۆمانسی كاره‌كانی زیاتر به‌لای خه‌یاڵ و هه‌ست و سۆز‌و تا راده‌یه‌كی زۆر ره‌شبینی پێوه دیاربوو، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌هۆی كاریگه‌ریی شاعیری ئینگلیزی (كیتس) و فه‌لسه‌فه‌ی شوبنهاردو بڕوابوونی ته‌واو به‌خۆی شیعری (كۆلێرا)ی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م شیعری ئازاد نه‌بێت، ئه‌وا ده‌چێته خانه‌ی یه‌كه‌مینه‌كانی شیعری نوێ كه له عیراقه‌وه بڵاوكرایه‌وه، چونكه رایه‌كی تر هه‌یه كه به‌در شاكر سه‌یاب ململانێ‌یان هه‌یه گوایا شیعری (هل كان حبا)ی ئه‌و یه‌كه‌مه‌و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م شیعره‌دا سه‌ره‌تا توشی هێرشێكی به‌ربڵاوی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی كۆنی سه‌رده‌می بووه‌وه، به‌ڵام هه‌رزوو ستایلی نووسنیی جێگای به شیعری كلاسیكی كۆن لێژكردو به‌ته‌واوی به وڵاتانی عه‌ره‌بیدا بڵاوبووه‌وه‌و به شیعری نوێ ناسرا. نازك ئهلمهلائكه له‌بواری خوێندن و لایه‌نی ئه‌كادیمی به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتوو بوو، هه‌ر خۆی به‌هۆی براكهیهوهو له‌ڕێگای فه‌رهه‌نگه‌وه فێری زمانی فه‌ره‌نسی بوو، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌یبوو له زانینی زمان و شاره‌زایی له ئاواز‌و گۆرانی و شانۆدا توانی به شێوه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندانه له وشه‌دا به‌رجه‌سته‌ی بكات و وێنه‌ی هونه‌ریی و وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی مۆسیقا‌و ئیقاعی ئه‌وه‌نده جوان و سه‌رنجڕاكێش به‌كاربهێنێت كه ته‌واوی ره‌خنه‌گرانی بواری ئه‌ده‌بی سهرسامكردبوو، هاوكات فه‌لسه‌فه‌ی رۆمانتیكی ره‌شبینی زۆر زاڵبوو به‌سه‌ر شیعره‌كانیداو به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی به‌دیهێنانی خۆشترین ژیان و گوزه‌ران بوو بۆ مرۆڤ و دژی زوڵم و زۆرداری و چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ بوو، لایه‌نێكی تری دانان و گه‌ڕانه‌وه‌ی پیرۆزی بوو بۆ مرۆڤ وه‌ك خود، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی گرنگی زۆری دابوو به ئازادبوونی ژن و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی بۆ ژن و رزگاربوونی كۆت و به‌ندو دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگه. ساڵی 1953 رووداوێكی دڵته‌زێن روویداو به‌ته‌واوه‌تی رێڕه‌وی ژیانی گۆڕی و كاریگه‌رییه‌كی وای تیا دروستكرد كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هه‌رگیز بیری ناچێته‌وه، ئه‌ویش مردنی دایكی بوو، ئه‌و دایكه‌ی وه‌ك مامۆستا‌و رهخنهگرو هاوڕێی به‌رده‌وام پێكه‌وه بوون و سات به‌دوای سات ئاگاداری یه‌كتری بوون و هانده‌ری به‌رده‌وام بووه‌و به خوێندنه‌وه‌ی شیعری (پلاپ مرات ڵامی)خوێنه‌رو ره‌خنه‌گر ده‌گاته ئه‌و راستییه‌ی كه چ كاره‌ساتێكی به‌سه‌رهاتووه‌و چه‌نده‌ها شاعیر به خوێندنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ گریاون له‌وانه نزار قه‌بانی. دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی شیعره‌كانی رێچكه‌و رێڕه‌وی ره‌شبینی وه‌رگرت و به‌رده‌وام له خه‌فه‌ت و مه‌راقی مه‌رگی ناواده‌ی دایكی بوو لهمكاتهداو له ساڵی 1954 زه‌ماله‌ی ماسته‌ری له ئه‌ده‌بی به‌راوردكاریدا له ئه‌مریكا بۆ ده‌رچوو، هه‌ر به گه‌یشتنی بۆ ئه‌وێ كه ته‌واوكردنی دوو ساڵی ویست بیركردنه‌وه‌و ژیانی به‌ته‌واوه‌تی كاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ماددی و شارستانی رۆژئاوای پێوه دیاربوو، به‌تایبه‌ت پێگه‌و قورسایی ژن له‌و وڵاته‌و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عیراق له ساڵی 1961دا ژیانی خێزانی له‌گه‌ڵ هاوڕێی خۆی د.عه‌بدولهادی پێكهوهناو به خۆشترین ساته‌كانی ژیانی و هاوسه‌ریی دایده‌نێت كه هه‌میشه هاوكارو هاوده‌می بووه. نازك ئهلمهلائكه به‌رده‌وام له‌نێوان پایته‌ختی وڵاته عه‌ره‌بی و ئه‌وروپییه‌كاندا له‌گه‌شت و سه‌رداندا بوو بۆ وتنه‌وه‌ی سیمینار له‌سه‌ر شیعری نوێ و ساڵی 1964 له میسر سیمینارێكی گرنگی پێشكهشكردو دواتر بووه كتێب و خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له دامه‌زرێنه‌رانی زانكۆی به‌سره بوون و چه‌ندین پۆستی ئیداریی و وانه‌بێژی له زانكۆی به‌غداو به‌سره‌و كوێت و میسر‌و لوبنان وه‌رگرتووه. نازك خاوه‌نی هه‌شت كۆمه‌ڵه شیعره له‌یه‌كه‌م دیوانی كه له ساڵی 1947 به‌ناوی (عاشقه اللیل) بوو تا ساڵی 1987 كه دوا دیوانی بوو به‌ناوی (للێلاه والپوره) 44 ساڵ جیاوازیی هه‌یه، ئه‌زموون و پێشكه‌وتن له‌بواری ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌یه‌تی و بایه‌خدان به سروشت و پیرۆزی مرۆڤ و وه‌ك ژنێكی بوێر‌و كاریگه‌ر به‌دوای مافه‌كانی ژنانه‌وه له‌گرنگترین سیماكانی ئه‌زموونی شیعرین. به‌هۆی ئه‌و رۆشنبیرییه فراوانه‌ی كه هه‌یبوو نووسینه‌كانی ته‌نها له‌بواری شیعردا نه‌بوو، به‌ڵكو خاوه‌نی چه‌ند چیرۆك و كتێبی ناسراو بووه، له‌وانه (قچایا الشعر المعاێر) و (سایكولوجیه الشعر)، ئه‌م شاعیره كاریگه‌ریی ته‌واویشی هه‌بوو نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر شاعیرانی عه‌ره‌ب، به‌ڵكو ئه‌وانه‌شی كه زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانن و بێگومان له كوردستانیش چه‌ندین شاعیری نوێخواز به‌كاریگه‌ری شیعره‌كانی سه‌رسام بوون و خۆشبه‌ختانه له زانكۆكانی كوردستان چه‌ندین نامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرای له‌سه‌ر وه‌رگیراوه‌و دواترین تێزی دكتۆراش له زانكۆی سلێمانی بوو كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكاری بوو له‌نێوان شاعیران (شیلی و گۆران و نازك ئهلمهلائكه) له‌لایه‌ن د.نیان نه‌وشیروان مه‌ستی-ـه‌وه بوو، كه له‌لایه‌ن پ.د.زاهیر له‌تیف كه‌ریم-ـه‌وه سه‌رپه‌رشتی كرابوو. به‌داخه‌وه ئه‌م شاعیره ناسراوه وه‌ك زۆربه‌ی شاعیره‌كانی تری عیراق له وڵاتی غه‌ریبی كۆچی دوایی كرد، دیاره ئه‌مه‌ش قه‌ده‌ری شاعیرانی عیراقه، چونكه به‌در شاكر سه‌یاب له كوێت كۆچی دوایی كرد‌و عه‌بدولوه‌هاب به‌یاتی له دیمه‌شق كۆچی دوایی كرد‌و به‌هه‌مانشێوه‌ش محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیریش. سه‌رچاوه‌كان: *نازك الملائكه- حیاه وشعر وافكار *الادب العربی الحدیپ دراسه فی شعره ونشره-د. سالم الحمدانی و د. فائق مێگفی. *نازك الملائكه الناقده- عبدالرچا علی خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure