له ساڵی 1948 له‌شاری هه‌ڵه‌بجه هاتوه‌ته ژیانه‌وه، تا پۆلی چواری سه‌ره‌تایی له‌و شاره بووه‌و له‌ساڵی 1956 هاتوه‌ته سلێمانی. قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی و په‌یمانگای مامۆستایانی له سلێمانی ته‌واوكردووه، هه‌ر له‌كاتی خوێندنی له‌په‌یمانگا، هاتوه‌ته بواری هونه‌ره‌وه‌و له چیرۆكی شانۆیی بڕیار‌و ئه‌نجامی ئه‌مینی میرزا كه‌ریم رۆڵی كاراكته‌ری سه‌ره‌كی شیرینی به سه‌ركه‌وتوویی بینیوه. ساڵی 1970 وه‌ك مامۆستا له‌هه‌ولێر داده‌مه‌زرێت و تا ساڵی 1977 له گونده‌كانی هه‌ولێر وه‌ك مامۆستا كارده‌كات. ساڵی 1973 ده‌بێته پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول و له‌ساڵی 1974 دا ده‌بێته بێژه‌رێكی سه‌ره‌كی رادیوێی ده‌نگی كوردستان له شاخ. ساڵی 1977 ده‌گوێزرێته‌وه بۆ سلێمانی. ساڵی 1986 چه‌قۆی به‌عس له‌ملی نزیكده‌بێته‌وه‌و رێگای هه‌نده‌ران ده‌گرێته‌به‌ر، دوای په‌ناهێنده‌یی له‌ئێران و سوریا‌و یۆنان، ساڵی 1989 وه‌ك كۆچبه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌وڵاتی كه‌نه‌دا داده‌نیشێت و تا ساڵی 2013 له‌و وڵاته وه‌ك هاووڵاتی ده‌مێنێته‌وه. ساڵی 1999 ده‌چێته كۆنستۆگا كۆڵیج له كه‌نه‌داو دیبلۆمی بازرگانی به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ده‌ستده‌هێنێت و هه‌ر له كه‌نه‌دا رادیۆیه‌كی كوردی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سنجاری له‌شاری ویندزۆر ده‌كاته‌وه‌و چالاكی ئێستگه‌یی له‌باره‌ی كورده‌وه ئه‌نجامده‌دا. هه‌ر له‌كه‌نه‌دا به‌شداری له‌دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی كوردی له ئۆنتاریۆ ده‌كات و له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا چالاكی شانۆیی و كه‌لتووری ئه‌نجامده‌دا. ساڵی 20136 به‌یه‌كجاری دێته‌وه كوردستان و هاوسه‌رگیرییه‌كی نوێ ده‌كات و خۆی بۆ هونه‌رو نووسین ته‌رخانكردووه. له دامه‌زراندنی تیپ و كۆمه‌ڵه هونه‌رییه‌كاندا به‌شداریكردووه‌و ده‌یه‌ها به‌رهه‌می شانۆیی و ته‌له‌فزیۆنی وه‌ك نووسین نواندن و ده‌رهێنان هه‌یه‌و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری تیپی پێشڕه‌وی شانۆی كوردی بووه. دوا به‌رهه‌می فیلمی سینه‌مایی ماڵ و كلیل بووه، تائێستا زیاتر له 10 خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێناوه. شانبه‌شانی هونه‌ر به‌رده‌وام ده‌نووسێت.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure