ئامادەكردنی : خەلیل عە بدولڵا
لەتیف حامید ناوێكی دیارو پرشنگدارە لەدنیای ئەدەبو روناكبیری كوردیداو خزمەتێكی زۆری لەو بوارانەدا پێشكەش كردووە.ئەو لەرشتە جیاجیاكانی چیرۆكو شیعرو وەرگێڕاندا بەرهەمی هەیەو بەڵام زیاتر وەك چیرۆكنوس ناسراوە.ساڵی 1940 لەشاری چەمچەماڵ لەدایك بووە، لە چەمچەماڵو كفری و كەركوكو بەغدا خوێندویەتی. لەتیف حامید هەر لەسەرەتای ژیانی لاویدا خولیای ئەدەب بووەو خزمەتێكی زۆری بەبوارەكانی ئەدەبیو رۆشنبیری كوردی كردووە.ئەگەرچی ئەم ئەدیبە تەنها پێنج چیرۆكی هەیە، بەڵام وەك چیرۆكنوسێكی دیار ناسراوە كەخاوەن ریبازێكی نوێو رچەشكێن بووە لەو بوارەدا.لەتیف حامد وەرگێڕێكی باشو بەسەلیقەش بووەو زمانەكانی كوردیو عەرەبی بەباشی زانیوەو بەشێك لە هۆنراوەكانی گۆرانو حاجی قادری كۆییو لەتیف هەڵمەتی بۆ سەر زمانی عەرەبی بەشێوازێكی جوان وەرگێڕاوە. هەروەها چیرۆكی چەند چیرۆكنوسێكیشی بۆ سەر زمانی عەرەبی وەرگێڕاوە.لەتیف حامید پیاوێكی بەهەڵویسَتو كوردپەوەرو بووەو هەمیشە لەسەنگەری گەلەكەیدا بووەو لەشۆڕشی ئەیلولدا وەك پێشمەرگە بەشداری كردووە. ئەم ئەدیبو روناكبیرە ناسراوەی كوردستان لە 22ی شوباتی 1974 لەشاری كەركوك كۆچی دوایی كردو چووە دنیای نەمرانەوە.درودی رێزو وەفاو ئەمەكداری بۆ گیانی پاكی مامۆستا لەتیف حامیدی ئەدیبو تێكۆشەری بەهەڵوێست.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure