زاناو مامۆستای مەزن بەدیعولزەمان سەعید نەورەسی. ساڵی 1877 لە گوندی (نەورەس) كەدێیەكی سەر بەناوچەی (ئیسبارتە)ی قەزای (خێزان)ی سەر بە شاری (بەتلیس) لەكوردستانی باكوور هاتووەتە كۆڕی ژیانەوە، باوكی بەمیرزا ناسراو بوو. ئەم زانایە لەپاش بڵاوكردنەوەی دەستوری عوسمانی كۆمەڵەیەكی پێكەوەنا بەناوی (یەكێتی محەممەد)ەوەو هاوبەشی ئەو راپەڕینەی كرد كەلەئەنجامیدا (سوڵتان عەبدولحەمید) لابراو سوڵتان (رەشاد) هاتە جێی. لە ژیانیدا زۆر تووشی دەردە سەریو تەنگوچەڵەمە دەبێت، لەوانە بەدیلگیرانی لەلایەن قەیسەری روسەوەو دوورخستنەوەی بۆ سیبیریا بۆ ماوەی دوو ساڵ، لە ژیانیدا (57) پەڕاوو نووسراوی داناوە. لە 23ی ئازاری 1960دا كۆچی دوایی كردووە.
خاك-تێكستی خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure