سەرەکی
دەربارە
ئەرشیف
پەیوەندی
چۆنێتی وەرگرتنی خاک تیڤی
ڕادیۆی خاک
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی خاك
خاك تیڤی
khak press and media center
Khak TV
رەنگاڵە
فەرهەنگ و کلتور
کۆمەڵایەتی
ستایل
تەکنەلۆجیا
تەندروستی
ئەلبوم
ڤیدیۆ
بەرنامەکان
وەرزش
پرۆفایل
27/10/2016 01:38 PM
مارف خەزنەدار
مارف خەزنەدار ( ١٩٣٠ - ٢٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠) مامۆستای زانکۆ و نووسەرێکی ناوداری کورد بوو.
لە ساڵی ١٩٣٠ لە شاری هەولێر و لە بنەماڵەی خەزنەدارەکانی هەولێر لە دایک بووە. قوناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر تەواو کردووە. لە زانکۆی بەغدا لە بەشی زمانی عەرەبی خوێندنویەتی. لە ساڵی ١٩٦٨ چووەتە یەکێتی سۆڤیەت و لەوێ بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەدەبی کوردی بەدەست هێناوە. پاشان گەڕایەوە و بووە مامۆستای بەشی کوردیی زانکۆی ئەدەبیاتی بەغدا و ھەروەھا بەشی ئەدەبیاتی زانکۆی عەننابی جەزائیر و بەشی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین لە ھەولێر. خەزنەدار ئەندامی کۆڕی زانیاریی کورد بوو. سەرپەرشتی ژمارەیەکی زۆر نامەی زانکۆیی ماستەر و دکتۆرای کردووە.
دکتۆر مارف خەزنەدار یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نووسەرانی کورد و ماوەیەکیش سەرنووسەری گۆڤارەکەیان، نووسەری کورد بووە، ھەروەھا چەند ژمارەیەکی گۆڤاری دەفتەری کوردەواریی دەرکردووە و لە گۆڤاری رۆژی کوردستان- شمس کوردستان دەستەی نووسەران و لە گۆڤاری کاروان ڕاوێژکاری ئەدەبی و رۆشنبیری بووە. خەزنەدار، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٨ دا ڕۆژی بڵاوبوونەوەی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان واتە ڕۆژی ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ی وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی دیاریکرد.
مامۆستا مارف ماڵەکەی کردۆتە مەڵبەندی رووناکی بۆ پاراستنی تێکست و دەستنووس و ئەرشیفی ئەدەبی کوردی و ھەردەم دەرگای ماڵەکەی بۆ قوتابیان کراوەبووە و گەلێک قوتابی سوودیان لەکتێبخانەگەورەکەی وەرگرتووە.
دکتۆر مارف خەزنەدار لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا، لە نەخۆشخانەی شیفا لە شاری هەولێر لە ڕێکەوتی شەوی ٢٠١٠/١٠/٢٥ دا کۆچی دوایی کرد.پرۆفیسۆر مارف خهزنهدار وهجاخی ڕوونه کچێکی(پزیشک میدیا)و دوو کوڕی(زاگرۆس و بنیاد)ی ههیه که ههدوو پێگهییشتوون.
بەرھەمەکان
مارف خەزنەدار ھەر لە ٥٠کانەوە دەستی بە نووسین کردووە و وتاری بڵاوکردۆتەوە. یادداشتە ڕۆژانەکانی خۆی لە ساڵی ١٩٣٠ ھەتا ساڵی ١٩٩١ لە دووتوێی ٧ بەرگدا نووسیوەتەوە بەناوی دیجلەی ھزرم. دوا بەرھەمیشی بریتییە لە کتێبی مێژووی ئەدەبی کوردی، کە لە ٧ بەرگدا چاپی کردووە. دکتۆر مارف خەزنەدار، خاوەنی نزیکەی ٣٠ کتێبی چاپکراوە، لەوانە:
بە کوردی:
کێش و قافیە لەشیعری کوردیدا، بەغدا، ١٩٦٢.
کورد، تێبینی و تێڕوانین، ڤلادمیر مینۆرسکی، وەرگێڕان و پێشکەشکردن و لێکۆڵینەوە، بەغدا، ١٩٦٧.
بووکە شووشە، چیرۆکی کوردی، بەغدا، ١٩٦٩.
ئەڵەمان و چەند چیرۆکێکی تری کوردی، بەغدا، ١٩٦٩.
عەبدوڵا بەگی میسباحولدیوان، بەغدا، ١٩٧٠.
زمان و ئەدەبی کوردی، بەغدا، ١٩٧١.
دیوانی نالی و فەرھەنگی نالی، بەغدا، ١٩٧٧.
نالی لەدەفتەری نەمریدا، بەغدا، ١٩٨١.
لەبابەت مێژووی ئەدەبی کوردیەوە، بەغدا، ١٩٨٤.
کوردیادە، لەندەن، ١٩٨٥.
گەشتێک بۆ ئەرەزڕوم، وەگێڕان لەڕوسیەوە، سوید، ١٩٩٥.
ئەدەبی کوردی و کێشەی پاسترناک، ھەولێر، ١٩٩٥.
کوردی تورکمانستان، ھەولێر، ١٩٩٥.
بە عەرەبی:
العدل الاجتماعی، بەغدا، ١٩٤٥
ھغانی کوردستان، بەغدا، ١٩٥٦
اڵاكراد، نووسینی: مینورسكی، وەرگێڕانی لە ڕووسییەوە بۆ عەرەبی، بەغدا ١٩٦٨
مخگوگات فریدە ومگبوعات نادرە، بەغدا، ١٩٧٨
تاریخ الاستشراق، بغداد، ١٩٨٠
الرحالە الروس فی الشرق اڵاوسگ، نووسینی: ب.م.دانتسیغ، وەرگێڕانی لە ڕووسییەوە بۆ عەرەبی، بیروت، ١٩٨١
بە ڕووسی:
دوانزە سوارەی مەریوان و پازدە چیرۆکی تری کوردی، مۆسکۆ، ١٩٦٨
میژووی ئەدەبی کوردی نوێ، مۆسکۆ، ١٩٧٦.
ویکیپیدیاوە
زۆرترین خوێندراوە
پرۆفایل
رەفیقی وێنەگر
مەستوورەی ئەردەڵان
ئاسۆ عومەر سوارە:شاسواری هونەرو ئەدەب
بەدیع باباجان: مرۆڤێكی گەورەی فرە بەهرە!
فەیروز
حۆری غمیان
created by
Avesta
Group and powered by Microsoft
Azure
Copyright © 2015 khaktv all rights reserved