* 6/3/1914 له سلێمانی له‌دایكبووه. باوكی دۆستێكی نزیكی شێخ مه‌حمود بووه. ره‌مزی به‌گی مامی ئه‌فسه‌ری سوپای عوسمانی بووه‌و كاتی دامه‌زراندنی حكومه‌تی كوردستانی شێخ، گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی و وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی رووناكبیرو به‌ئه‌زموون به‌شداری ئه‌و خه‌باته‌ی كردووه. * ئیبراهیم، خراوه‌ته حوجره‌و پاشان قوتابخانه‌و تا پۆلی دووه‌می ناوه‌ندی له سلێمانی و پۆله‌كانی سێیه‌می ناوه‌ندی و دوو پۆلی لقی ئه‌ده‌بی ئاماده‌یی و كۆلێژی حقوقی (1937) له به‌غدا ته‌واوكردووه، مامه ره‌مزی زۆر كاری تێكردووه‌و له خوێندنیشدا هاوكاری سه‌ره‌كی بووه. * له زانكۆی به‌غدا (هه‌مزه عه‌بدوڵڵا)ی ناسیوه‌و ساڵی 1937 به هاوكاری ئه‌و، نامیلكه‌ی (العرب والاكراد)یان به عه‌ره‌بی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به زیره‌كی و وریایی نووسراوه‌و به‌شێوه‌یه‌ك باسی مافی نه‌ته‌وه‌كانی عیراقی كردووه كه شایه‌نی وه‌رگرتن و تێگه‌یشتن بێت، چه‌ند بابه‌تێكی وروژاندووه كه له سه‌رده‌مه‌كه‌یدا سه‌ركێشی بوون و باسی مافی چاره‌ی خۆنووسینی كوردیشی تێدا كراوه، ئه‌مه‌ش ده‌نگۆی زۆری ناوه‌ته‌وه‌و قه‌ده‌غه‌كراوه‌و هه‌ردووكیان دراونه‌ته دادگا. * سه‌ره‌تای ساڵانی سی، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی كۆمه‌ڵی (لاوانی كورد)یان له به‌غدا پێكهێناوه‌و دوو گۆڤاری (یادگاری لاوان) و (دیاریی لاوان)یان ده‌ركردووه (كه ساڵی 1964 "پ.بوخارد برینتس"ی ئه‌ڵمانی بابه‌تێكی له‌سه‌ر بایه‌خی ئه‌م قۆناغه‌ی رۆشنبیریی كورد نووسیوه). ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵ بووه كه له رۆژنامه‌ی (ژیان)دا كاریكردووه‌و هاوڕێی نزیكی فایه‌ق بێكه‌س و گۆران بووه. * ساڵی1939 به پشتیوانی كوردێكی فه‌یلی (محه‌ممه‌د باشقه 1890-1980) مۆڵه‌تی گۆڤاری (گه‌لاوێژ)ی وه‌رگرتووه، سه‌ره‌تا زۆربه‌ی كاروباری گۆڤاره‌كه‌ی به‌ته‌نها ڕاپه‌ڕاندووه. 1942 ناچاركراوه وه‌ك حاكم له شاری هه‌ولێر دابمه‌زرێت و ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چووه گوازراوه‌ته‌وه هه‌ڵه‌بجه، په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ڵ رووناكبیرانی ئه‌و دوو شاره‌دا هه‌بووه. میری ته‌نگی پێ‌هه‌ڵچنیوه‌و ناچار ئابی 1944 وازی له حاكمی هێناوه‌و هاتووه‌ته‌وه سلێمانی و كاری پارێزه‌ری كردووه. (عه‌لائه‌دین سوجادی 1915-1984) هاوكاری سه‌ره‌كی گۆڤاره‌كه بووه‌و تا 1949 به‌رده‌وامبووه‌و 118 ژماره‌ی به 105 به‌رگ لێ بڵاوبووه‌ته‌وه. * 1947 وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری پارتی ده‌ركه‌وتووه‌و له 1949ـه‌وه نزیكی دوو ساڵ زیندانی كراوه، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی گۆڤاره‌كه (زیندانی)یه، ئیتر راگیراوه. * له 1944ـه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند تێكۆشه‌رێكی تردا، كۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ك)یان دامه‌زراندووه‌و ئه‌میش وه‌ك لێپرسراوی لقه‌كه هه‌ڵبژێراوه. توانیویانه له زۆربه‌ی كوردستاندا، لقی به‌هێز بۆ (ژ.ك) و پاشان بۆ (حدك) دروستبكه‌ن، كه بۆ یه‌كه‌مینجار خانمێك (زه‌كییه بابان) پۆستی سه‌ركردایه‌تی هه‌بووه. * كاتێك بۆ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی پارتی بانگكراوه، حه‌زی نه‌كردووه بچێته ریزه‌كانی پارتی و لقی (ژ.ك) هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه (حزبی دیموكراتی كوردستان) له‌سه‌ر بنه‌ماكانی (ژ.ك) دامه‌زراوه، ئه‌وانیش لقه‌كه‌ی خۆیان كردووه‌ته قوربانی ئه‌و پارته سیاسییه‌و دوای ڕووخانی (كۆمار) هه‌ر ئه‌م ئه‌ندامانه، چوونه‌ته‌وه ریزی (پارتی دیموكراتی كورد - عیراق) و هه‌ندێكیشیان چوونه‌ته ناو (حشع)ـه‌وه، ئه‌م كراوه‌ته‌وه به لێپرسراوی لقی سلێمانی پارتی. * دوای ئازادبوونی و سه‌ره‌تای مارتی 1951 به‌شداری دووه‌م كۆنگره‌ی پارتی كردووه له به‌غدا، بۆچوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی یه‌كخستووه، به‌كۆی ده‌نگ وه‌ك سكرتێری گشتی پارتی هه‌ڵبژێرراوه. له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌م كۆنگره ناوی حیزبه‌كه گۆڕاوه‌و به‌رنامه‌ی پێشووی به‌لاوه‌نراوه. بڕیاریشیداوه پڕۆگرامێكی نوێ و پێشكه‌وتوخوازی چه‌پتری هه‌بێت. له‌مكاته‌دا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی رۆنیۆیه‌ك و تایپێكی بۆ پارتی كڕیوه. * ئه‌و رێبازه نوێیه‌ی پارتی، بووه‌ته هۆی نزیكبوونه له (حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران)، له عیراقیشدا له‌گه‌ڵ (حزب وحده الشیوعیین) و (حزبی نیشتمانیی دیموكراتی) و (حزبی شیوعیی عیراق)دا، په‌یوه‌ندی هاوخه‌باتی به‌ستووه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی (حشع) دانی به‌مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی كورد دا ناوه، كه ئامانجێكی سه‌ره‌كی ئه‌م بووه‌و پاشان له پڕۆگرامی پارتیشدا جێیكردووه‌ته‌وه. * نێوانی له‌گه‌ڵ قازی محه‌مه‌ددا هه‌بووه‌و پێشه‌وا به (بیله- بیلبیله‌ی چاو) ناویبردووه، ئه‌میش به (شینی پێشه‌وا) سۆزی بۆ له‌سێداره‌دانی ده‌ربڕیوه. خه‌مخۆری كوردانی پارچه‌كانی تری كوردستان بووه، ئه‌وكاته‌ی سكرتێری گشتی پارتی بووه، هه‌ندێك ئه‌ندامی پارتی بۆ توركیا ناردووه له‌پێناوی خوێندن و دۆزینه‌وه‌ی كه‌سانی كوردپه‌روه‌رو چه‌پڕه‌و، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا پێشوازی له د.قاسملۆ كردووه‌و هاوكاری نێوانی پارتی و (حدكا)ی خۆشتر كردووه. * له كۆنگره‌ی سێیه‌مدا كه به‌ڕێبه‌ری خۆی له كه‌ركوك (26-27ی كانوونی دووه‌می 1953) به‌ستراوه، پێڕه‌و و پڕۆگرامی نوێی بۆ پارتی داڕشتووه‌و به‌ره‌و خه‌باتی هه‌موو چین و توێژه‌كانی بردووه، هه‌روه‌ها پێشنیاری دامه‌زراندنی (یه‌كێتی)ی قوتابیان و لاوان و ژنانی كوردستانی كردووه‌و به‌ڕێنوێنی ئه‌م، هه‌رسێكیان دامه‌زراون. نووسینگه‌ی داكۆكیكردنیان له‌پێناوی خه‌باتی چیانیه‌تیدا كردووه‌ته‌وه، به‌كرده‌وه‌ش به‌رگرییان له جوتیاران كردووه، له‌م خه‌باته‌دا م.برایم ساڵی 1954 كراوه‌ته ئامانجی ئاغایه‌ك و به‌خه‌ستی برینداركراوه. * ساڵی 1954 رۆڵی سه‌ركه‌وتووی له یه‌كخستنی (حشع)دا هه‌بووه، هه‌مان ساڵ و دوای هاتنه سه‌ركاری (نوری سه‌عید) ماوه‌یه‌ك خۆی شاردووه‌ته‌وه‌و به‌نهێنی خه‌باتی كردووه. ساڵی 1955 به پێشنیاری ئه‌م و بۆ یه‌كه‌مجار چه‌ند خوێندكارێكی كورد (كه سه‌رۆكی وه‌فده‌كه مام جه‌لال بووه) نێرراون بۆ فێستیڤاڵی لاوان وخوێندكارانی جیهان له وارشۆ، یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانیان په‌یوه‌ندیكردن بووه به (مه‌لا مسته‌فای بارزان) له سۆڤێت و سه‌ركه‌وتوو بوون . * ساڵی 1956 به‌هه‌وڵی ئه‌م باڵه‌كانی پارتی یه‌كخراونه‌ته‌وه‌و (پ.د.ك) دروستبووه. ساڵی 1957 ویستوویه‌تی سه‌ردانی جه مال عه‌بدولناسر بكات. 16ی ته‌ممووزی 1958 كۆمیته‌ی ناوه‌ندی (پ.د.ك) كۆبوونه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌م، بڵاوكراوه‌یه‌كی پشتگیری‌یان بۆ شۆڕشه‌كه ده‌ركردووه. له‌پێناوی چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له ده‌ستووری كاتیدا، 27ی ته‌ممووز به سه‌رۆكایه‌تی م.برایم و نوێنه‌ری شاره‌كانی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدایان كردووه. هه‌وڵی زۆریان داوه ئۆتۆنۆمی بخه‌نه ده‌ستووری كاتییه‌وه، كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و توانراوه بڕگه‌ی (كورد‌و عه‌ره‌ب هاوبه‌شن له نیشتماندا...) بخرێته ده‌ستووره‌كه‌وه. دیداری بارزانی له‌گه‌ڵ جه‌مال عه‌بدولناسردا رێكخستووه، كه سه‌ریه‌شه‌یه‌كی زۆری بۆ م.برایم دروستكردووه، به‌تایبه‌ت لای عه‌بدولكه‌ریم قاسم. * ره‌زامه‌ندیی رۆژنامه‌ی (خه‌بات)ی وه‌رگرتووه‌و یه‌كه‌م ژماره‌ی له 4/4/1959دا ده‌رچووه، كه بڵاوكراوه‌یه‌كی رۆژانه‌ی پڕتیراژی پێشكه‌وتووخواز بووه. زۆربه‌ی سه‌روتاره‌كان خۆی نووسیونی و سه‌رپه‌رشتی هه‌موو به‌شه‌كانی كردووه، په‌یداكردنی چاپخانه‌كه‌ش هه‌ر به ده‌ستپێشكه‌ری و كۆششی ئه‌م بووه. دواتر ئیمتیازی (خه‌بات)ی داوه به پارتی و مۆڵه‌تی ڕۆژنامه‌ی (كوردستان) وه‌رگرتووه‌و مام جه‌لال تاڵه‌بانی كردووه‌ته سه‌رنووسه‌ری، كه ته‌نها پێنج ژماره‌ی لێده‌رچووه. * وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی خه‌باتی شاخ، به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلولی 1961 كردووه، تا 1964 كه به‌ناوی (باڵی مه‌كته‌بی سیاسی) له پارتی جیابوونه‌ته‌وه، ناكۆكییه‌كه تا 1971 به‌رده‌وامبووه‌و ئه‌وسا بوونه‌ته‌وه به‌پشتگیری شۆڕش. * پاش 1975 له له‌نده‌ن نیشته‌جێبووه. چالاكییه‌كانی ده ساڵی دوایی ته‌مه‌نی له‌پێناوی چالاكی كوردستانی گه‌وره‌دا ته‌رخانكردووه‌و گۆڤاری (چریكه‌ی كوردستان)یان ده‌ركردووه. * ئێواره‌ی 8-4-2000 له له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد‌و له (گردی سه‌لیم به‌گ - سلێمانی) نێژراوه. * ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوای شێخ مه‌حمودی حه‌فید، به دیارترین سیاسه‌تمه‌داری كوردستانی عیراق داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیستدا. له‌بواری نووسیندا سه‌ره‌تا وه‌ك ڕۆمانتیكێكی شۆڕشگێر ده‌ركه‌وتووه، دواتر چووه‌ته‌سه‌ر رێبازی ریالیزم، ئه‌وسا وه‌ك په‌خشاننووسێكی كارامه ده‌ركه‌وتووه. شاعیر‌و كوردیزانێكی باشبووه‌و چه‌ندین داهێنانی له وشه‌سازیی كوردیدا كردووه. * له رۆمان و چیرۆكنووسیندا پێشه‌نگی سه‌رده‌مه‌كه‌ی بووه، كوێره‌وه‌ری و ژانی گه‌ل و دواتیری كه‌وان، نموونه‌ی شاكاره ئه‌ده‌بییه‌كانی ئه‌من، تا ساڵی 2010 نزیك به 26 كتێب و سیپاره‌ی چاپكراوی هه‌یه (رۆمان، كورته‌چیرۆك، وه‌رگێڕان، شیعر‌و په‌خشان، مێژوو، زمانه‌وانی و ڕۆژنامه‌گه‌ری... هه‌ندێكیان چه‌ندجارێك چاپكراونه‌ته‌وه)، 17 كتێبی سه‌ربه‌خۆ له‌باره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی و له 26 كتێبیشدا، بابه‌تی له‌باره‌وه نووسراوه. * ساڵی 2001 رێكخراوی (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) دامه‌زرا، كه ساڵانه (خه‌ڵاتی بله) پێشكه‌ش به كه‌سایه‌تییه دیار‌و سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌كات. ساڵی 2007 (جه‌میل رۆسته‌می) كاری ده‌رهێنانی بۆ ڕۆمانی (ژانی گه‌ل) كرد‌و له‌لایه‌ن (كۆمپانیای سولی فیلم)ـه‌وه به‌رهه‌مهێنرا. سه‌رچاوه: * پوخته‌ی ژیاننامه‌ی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دی نه‌مر، مام جه‌لال تاڵه‌بانی، بڵاوكراوه‌ی مه‌كته‌ب رێكخستنی (ی.ن.ك)، سلێمانی، ئۆفسێتی رووناكبیری، 2001. * رۆژنامه‌ی ژیان، چواره‌م به‌رگ - به‌شی یه‌كه‌م، ئاماده‌كردنی ره‌فیق ساڵح و سدیق ساڵح، بنكه‌ی ژین - سلێمانی، 2005، ل22. ژانی گه‌ل، برایم ئه‌حمه‌د، بڵاوكراوه‌ی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، چ (ئاراس)، هه‌ولێر، 2010، پێشه‌كی: كه‌مال فوئاد، كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: جووتیار؟ * ئیبراهیم ئه‌حمه‌د - بیبلیۆگرافیاو پێڕستی له كتێبی كوردیدا 1959-2010، ئا: بوار نووره‌دین (ده‌ستنووس) خاك – ئا/ بوار نوره‌دین سابیر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure