30/7/2017 04:45 PM

موحەڕەم محەمەد ئەمین

مامۆستا موحەڕەم محەمەد ئەمین نوسەر‌و چیرۆكنوسێكی دیاری كوردستانە‌و لەرێی قەڵەمەكەیەوە خزمەتێكی گەورەی بەكاروانی ئەدەبی‌و روناكبیری كوردی كردووە.
لە سالی 1921 لە گەڕەکی دەرگەزێنی سلێمانی لە دایک بووە.- لە سالی 1936 قوتابخانەی سەرەتایی تەواو کردووە.- لە سالی 1943 قوتابخانەی دواناوەندی تەواو کردووە.- پانزدە رۆژ لە کۆلێژی حقووقی بەغدا خوێندوویەتی، بەڵام لە بەر هەندێ تەنگ و چەڵەمەی تایبەتی بەجێیهێشتووە.

-لە سالی 1944 لە دایەرەی تەموینی سلێمانی وەرگیراوە.-لە سالی 1945لە دایەرەی مەعاریفی سلێمانی بووە بە مووچە خۆر، لە پاشاندا بووە بە ئەمینداری نامەخانەی گشتی سلێمانی.-لە ساڵی 1952 تا سالی 1956 لە دایەرەی قەڵاچۆ کردنی مەلاریا لە سلێمانی دامەزراوە.-لە ساڵی 1960-1961 دەستەی نووسەرانی گۆڤاری رۆژی نوێ بووە.-لە ساڵی 1957 لە دایەرەی شارەوانی(بەلەدیە)ی سلێمانی بە مووچەخۆر دامەزراوە و دواتر بۆتە سەرۆکی شارەوانی.

- لە ساڵی 1975 لە دەزگەی هاوکاری بۆ چاپ و بڵاوکردنەوه سەرنووسەری گۆڤاری بەیان بووە.زمانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی دەزانی، بەڵام چیرۆکەکانی بە کوردی دەنووسین و هەندێ چیرۆکیشی لە عەرەبییەوە کردۆتە کوردی، بە تایبەتی چیرۆکەکانی گۆگۆڵ وگۆرکی و دیستۆیڤسکی، جگە لە بابەتی ئەدەبی و فیکری و سیاسی و زانستی دی.-چەندین وتار و نووسین و رەخنەی ئەدەبی و بیرەوەی لە رۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکان(بەتایبەتی لە ژین و رۆژی نوێ و بڵێسە و شەفەق و نەورۆز و بەیان)دا بڵاو کردۆتەوە.
موحەڕەم محەمەد ئەمین بایەخێكی زۆری بواری نوسین داوە‌و زۆربەی كاتەكانی ژیانی بۆ خزمەت بەئەدەب‌و رۆشنبیری تەرخان كردووە.
مامۆستا موحەڕەم چیرۆكنوسێكی دیارو بەسەلیقە بووە‌و خاوەنی چەندین چیرۆكی ناوازەیە.بێ‌ لە چیرۆك وتاری نوسیوە‌و كاری وەرگێڕانیشی كردووە‌و وەك رۆژنامەنوسیش لەگۆڤارو رۆژنامەكان خزمەتی كردووە.
مامۆستا موحەرەم خاوەنی چەندین بەرهەمی ناوازەیە لەوانە( مام هۆمەر، گۆمی شڵەقا‌و، گردی شەهیدان، یادی گۆڕستانەكە، رێگای ئازادی، ئاده‌میزاد،مەبدەئە بنەڕەتییەكانی فەلسەفە، شۆڕشی بارزان لەنوسینی هەمزە عەبدوڵا‌و وەرگیرانی م. موحەڕەم)

-ساڵی 1977 خانەنشین بووە.- هەرلە سەرەتاشەوە تێکەڵی کۆڕی تێکۆشان بووە و لە پێناوی ئازادی و یەکسانی گەل و مرۆڤایەتیدا زیندانی کراوە و سزای نۆشیوە.- دوای لێپێچانەوە و ئەشکەنجەدانی لە لایەن دایەرەی ئەمنی سلێمانییەوە، لە رۆژی 23ی تەمووزی ساڵی 1980دا، بۆ دواجار ماڵئاوایی کرد.
ویکیپیدیاوە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved