قەدری جان-ی شاعیر، چیرۆكنووس، وتارنووس‌و وەرگێڕ، یەكێك لە شۆڕەسوارەكانی بوارە جیاجیاكان، ساڵی 1911 له شارۆچكەی "دیرك" لە نزیك "ماردین" لە دایكبووە. ساڵی 1928 بۆ 1931 لە خانەی مامۆستایان خوێندوویەتی. بەهۆی جموجۆڵی سیاسیەوە لە دەست تەنگەتاوی دەسەڵاتی تورك نیشتمانەكەی بەجێهێشتووەو ڕووی كردۆتە ڕۆژئاوای كوردستان، لەوێ خوێندنی خانەی كشتوكاڵی تەواوكردووە، بۆتە مامۆستا. لە ساڵی 1939 دا ژیانی هاوسەری پیًَكهێناوە.لە ساڵی 1959 دا گەڕاتەوە سوریا‌و لەوێ چەند جارێك بەندكراوە. شاعیر لە دونیای شیعرەكانی دا گەلێك باڵادەست بووە. زۆربەی ئەو ڕووداوە مێژوویانەی، كە لە كوردستان ڕوویانداوە، جا لە هەر پارچەیەكی بێت، شاعیر لە پەسن‌و زیندووكردنەوەیان كەمتەرخەمیی نەكردووە. به‌هۆی هه‌ڵوێسته نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیه‌وه رووبه‌ڕووی سیاسه‌تی گرتن‌و راونان بۆته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه باكوری كوردستانی به‌جێشهێشتووه‌و له سوریا نیشته‌جێ بووه. له‌سوریا كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی ماڵباتی به‌درخانیانی ناسیوه‌و له‌رێی ئه‌وانه‌وه تێكه‌ڵ به‌دنیای نوسین بووه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی له گۆڤاری هاوار بڵاوكردۆته‌وه كه میر جه‌لاده‌ت به‌درخان له‌دیمه‌شق ده‌ریكردووه.هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌كانی له گۆڤاره‌كانی روناهی‌و رۆژان‌و و گه‌لاوێژ‌و هیوا له‌سوریا‌و لوبنان‌و عیراق بڵاوكردۆته‌وه. ئه‌گه‌ر چی قه‌دری جان به‌شاعیر ناسراوه،به‌ڵام له‌رشته‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌بدا شوێن په‌نجه‌ی دیاره‌و چیرۆكی نوسیوه‌و له‌بواری ره‌خنه‌شدا وتاری هه‌یه‌و وه‌رگێڕیش بووه. قه‌دری جان توانایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی هه‌بووه، شیعره‌كانی ئاوێنه‌ی روونی نوسینه‌وه‌ی مێژووی گه‌له‌كه‌یه‌تی‌و له‌رێی شیعره‌وه زۆری روداوی گرنگی مێژوویی تۆمار كردووه. قەدری جان مێژوونووسێك بووە بە ڕاستی ڕووداوەكانی بە شیعر تۆماركردووە،بۆ نموونە لە ڕووخانی كۆماری كوردستان‌و لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد بناغەو كۆڵەكەیەكی دیكەی دوو شیعری قەدری جان-ـە، لەناوچوونی ئەم كۆمارە، كە لەو سەردەمەدا تەنها هیواو مەبەستی هەموو كوردێك بووە، ڕووداوێك نەبووە، كە مرۆڤی كورد لێی بێدەنگ بێت، هەروەها لەسێدارەدانی پێشەوا، كه ویژدانی مرۆڤی هەژاندووە، بەتایبەتی ئەو كوردانەی لەگەڵ ڕووداوەكاندا بوون‌و بێئاگانەبوو. شاعیر ئەم ڕووداوە پڕ نەهامەتییە دڵ‌و گیانی بریندار كردووەو لەناخەوە هەژاندوویەتی. بۆ‌یە له شیعری "شینا پێشەوا" ناوەڕۆكی تەواوی ڕووداوەكەی وەرگرتووە. شاعیر لە بڵاوكردنەوەی یەكەم شیعری لە ژمارەیەكی گۆڤاری "هاوار" دا لە ساڵی 1932دا كێشی خۆماڵی بەكارهێناوەو بایەخی بە سامان‌و كەلەپووری نەتەوەییداوەو سوودی لە ئەفسانەو پەندو كەرەسەی فۆلكۆری وەرگرتووە. جگه لە كاریگەری وێژەیی كوردی، سوودی لە وێژەی فەڕەنسی‌و توركیش وەرگرتووە. وەك شاعیرێكی داهێنەر هاتۆتە گۆڕەپانی نووسین. قەدریجان-ی شاعیر‌و نیشتمانپەروەر لە 1972/8/9 له تەمەنی 61 ساڵی دا لە شاری دیمەشق كۆچیدوایی دەكات‌و تەرمەكەی له گۆڕستانی مەولانا خالیدی نەقشبەندی بەخاك دەسپێردرێت. ویکیپیدیاوە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure