ئاڕنۆڵد شوارزنێگەر
ڕەنگە زۆرینەمان ئاشنابین بە ناوی ئاڕنۆڵد شوارزنێگەر وەکو ئەکتەرێکی دیاری
سینەمای جیهانی بەڵام دەربارەی ژیان و
کارەکانی ئەو زانیاریەکی کەم مان هەبێت.
بە نازناوێکی دوور و درێژەوە (شوارزنێگەر) و بە دایەلێکتێکی قسەکردنی قورسی
نەمساویەوە، کەسێک کە بڕوایەکی زۆری بەخۆی هەبووە هەمیشە، یاریزانێکی لەشجوانی
خێرا قسەکەر لە گوندێکی بچوکی ئەوروپاوە کێ باوەڕی وابوو ببێت بە یەکێک لە باشترین
ئەستێرەکانی هۆڵیوود، و هاوسەرگیری بکات لەگەڵ خانمێکی خانەوادەی کەنەدی شکۆدار وە
بتوانێت سەرمایەیەکی زۆر کۆبکاتەوە لەڕێگەی وەبەرهێنانی زیرەکانەوە ، وە ڕۆژێک لە
ڕۆژان ببێت بە فەرمانڕەوای کالیفۆڕنیا ؟
وەرزشکار و ئەکتەری گەورەی جیهانی لە وڵاتی
نەمسا لە ١٩٤٧ هاتۆتە دنیاوە، لە تەمەنی ٢٠ ساڵێدا بەشدار بووە لە پێشبڕکێیەکی
وەرزشی لەشجوانیدا و بووەتە گەنجترین وەرزشکار لە مێژوودا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی
(Mr. Universe title)
توانی ناوبانگێکی باش بۆخۆی پەیدا بکات لەڕێگەی
وەرزشەوە،
لە ساڵی ١٩٦٨کۆچی کرد بەرەوە وڵاتی ئەمریکا و
توانی ٥
بەدەست
بهێنێت Mr. Olympia بباتەوە و ٧ خەڵآتی Mr.
Universe خەڵآتی بەدەست بهێنێت لە بوری وەرزشیدا.
ژیانی سینەمای ئاڕنۆڵد:
ئاڕنۆڵد هەر لە یەکەم دەرکەوتنیەوە توانی
سەرنجی بینەرێکی باشی سینەمای بۆخۆی ڕابکێشێت و لە ساڵی ١٩٧٧ دا ، ڕێکخراوی ئەوروپیە
بیانیەکانی هۆڵیوود خەڵاتی گۆڵدن گوڵبی
بۆ باشترین ئەکتەری پیاوی ساڵ پێ بەخشی،
جگە لەم خەڵاتە چەندین خەڵاتی تری وەرگرتوە لە پای ڕۆڵ بینینە بەرچاوەکانی و
دەرکەوتنە سەرکەوتوەکانی، هەندێک لەو فیلمانەی کە بەشداری تیادا کردوون Commando,
Predator, Twins, Total Recall, True Lies, Eraser, Collateral Damage,
.Terminator
3
ژیانی سیاسی و دەرکەوتنی وەکو بەرپرسێک:
ئاڕنۆڵد بە شەرەفمەندیەوە وەکو ٣٨ هەمین
فەرمانڕەوای ولایەتی کالیفۆڕنیا دەست بەکار بووە و لە ساڵی ٢٠٠٣ وە بۆ ساڵی ٢٠١٠ و
تێکەڵی لەگەڵ سیاسەت دا هەبووە و کاری زۆری کردوە لە ماوەی فەرمان ڕەوایەتیەکەیدا
توانیویەتی ولایەتەکە پێش بخات لە زۆر ڕووەوە و دەوری گرنگی هەبووە لە بەرنامەی
چاکسازیدا.
هەروەها کاری کردوە وەکو ڕاهێنەری یاری
لەشجوانی و ئامادەکردن بۆ ئۆڵۆمپیاتەکان،و بۆ ماوەیەکیش لە نوسینگەی جۆرج بۆشی
باوک وەکو ڕاهێنەری جوڵەی سرووشتی و لەشجوانی کاری کردوە.
جگە لە هەموو کارەکانی لە بواری سینەمای و فیلم
سازی و یاریەکانی لەشجوانی و سیاسەت، ئاڕنۆڵد کاری خێرخوازی بەلاوە گرنگ بووە و
بەشدار بووە لە کارێکی زۆری خێرخوازیدا
ئامادەکردنی: خاك-لاس لوقمان
سهرچاوه: IMDb ,Offical website for Arnold Schwarzenegger