ئەحمەد بەگی کوڕی فەتاح بەگ (١٨٧٦ - ١٩٣٦) ناسراو بە حەمدی ناوی تەواوی ئەحمەد کوڕی فەتاح بەگی حاجی ئیبراھیم بەگی مەحموود بەگی ساحێبقڕانە. شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە و لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. مرۆڤێکی خاوەن بیر و باوەڕ بووە و ڕێبازی تایبەتی خۆی هەبووە. حەمدی لە بنەماڵەی ساحێبقران بوە و برازای مستەفا بەگی ساحێبقرانی کوردی بوە و ھەر وەھا لەگەڵ سالمیش دا خزمایەتیی ھەیە.حەمدی لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا ماڵەکەی داگیرکراوە، کتێبخانە گەورەکەی سووتێنراوە، بەمەش هەوڵ و تەقەلای ٢٤ ساڵی دەفەوتێت. حەمدی شاعیرێكی نیشتمانیی ناسراوو بەهەڵوێستی كوردستانەو خزمەتێكی گەورەی بەبواری ئەدەبو روناكبیریی كوردی كردووە.حەمدی سەرەتا لە حوجرەی مزگەوتەكانەوە دەستی بەخوێندن كردووەو دواتر چۆتە قوتابخانەی روشدیەی سەربازی. هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە خولیای شیعر بووەو لەتەمەنی 16 ساڵیدا یەكەم شیعری نوسیوە.لەسەردەمی ئینگلیزەكاندا،ماڵەكەی تاڵانكراوەو كتێبخانەكەی سوتێنراوەو رەنجی چەندین ساڵی بەبا دراوە. حەمدی شاعیرێكی نیشتمانپەوەرو بەهەڵوێست بووەو هەمیشە بەشیعرە بەرزەكانی بەگری لەمافەكانی گەلەكەی كردووە.یەكێك بووە لەهاوكارەكانی شێخ مەحموودی نەمرو كەشێخ دەستگیر كراوەو دوورخراوەتەوە، حەمدی چۆتە شاخو سێ ساڵ بەكولەمەرگی ژیاوەو دوای ئازادبوونی شێخو گەڕانەوەی بۆ سلێمانیو پێكهێنانەوەی حكومەتەكەی، حەمدی بۆتە نازری گومرگی كوردستانو چەند رۆژێك دەوامی كردووەو وازی هێناوە. كەشێخ شاری بەجێهێشتووەو چۆتە ئەشكەوتی جاسەنە حەمدی یاوەری بووە.لەساڵانی 1924-1926 حەمدی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بووەو خزمەتێكی زۆری بەشاركردووەو دوای ئەوە وازی لەهەموو كاروبارێكی حكومی هێناوەو خۆی بۆ شیعرو ئەدەب تەرخان كردووە.حەمدی كەسێكی رۆشنبیرو خاوەن فكر بووەو زمانەكانی عەرەبیو فارسیشی زانیوە. زۆربەی شیعرەكانی شیعری نەتەوەییو نیشتمانی بوونو لەبوارەكانی دیكەی وەك خۆشەویستیو ئاینیو وەسفی سروشت شیعری نوسیوە.شیعرەكانی حەمدی لە دووتوێی دیوانێكدا كۆكراونەتەوەو چاپ كراون.ئەم شاعیرو روناكبیرە گەورەیەی كورد لە لەتەمەنی 60 ساڵیو لە رۆژی 12-11-1936 كۆچی دوایی كردو لەگردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاك سپێردرا. نموونەی ھۆنراوە: ئۆخەی ئۆخەی چەندە یارم نازەنینە شۆخ و خۆش وەک کڕی دارە بەخەندە وا بەغەمزە خۆفرۆش ئەم شەکر گوفتارە وەک تووتی منی خستە قسە نوخشە بێ ئەمجا لە غونچە موژدە بێ بولبول لەتۆش ئەو گوڵە دەموت کە بێ داوێنی ئەگرم وەک دڕک نەمدەزانی ئەو کە بێ نابێ بمێنێ ئەقڵ و ھۆش دڵ پر و خاڵی دەرونن عاشقانت میسلی نەی گەر ڕەقیب دەمیان لە دەم نێ جا مەگەر بێنە خەرۆش تۆ کە پڕ مەغزە برا کاسەی سەرت دەست ھەڵگرە نۆبەیانە با پڕی کەن کاسە خاڵی کەللـە بۆش من کە مەی خوارم لەگەڵ شێخ وادەمان ڕۆژی حەشر نۆشی گیانی بێ بنۆشێ خوێنی جەرگی بادە نۆش ئەو دەمە دەرکەوت و رۆژئاوا دەزانی بۆچی بوو عەیبی بوو کێشای بەسەریا شەو وەکوو سەرپۆشی پۆش حەمدیا ئەمرۆکە کە عالەم گوێ قوڵاغی ناڵەتن دەس بە دمتا بگرە تۆ دنیایە نابی قەت خەمۆش سەرچاوەکان: مێژووی ئهدهبی کوردی نووسراوهی عهلائهدین سهججادی، چاپخانەی مەعارفی بەغدا، 1951
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure