وەفایی ناوی حاجی میرزاعەبدورەحیمی مەلاغەفووری کوڕی مەلانەسروڵڵایە ساڵی ١٨٤٤لەسابلاغ (مهابات) لەدایک بووە.لەسابڵاغ خوێندنی تەواوکردووە وەفایی پیاوێکی زانا‌و لێهاتوو بووەوهەردەم بەدوای زانست و زانیاری‌دا گەڕاوە وشارەزایی لە زمانی فارسی و عەرەبیدا هەبووە.پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەی شێخانی نهری دا هەبووە و ژیانی زۆربەی لەگەڵ ئەواندا بەسەربردووە. مامۆستای منداڵەکانی شێخانی نەهری وکوڕە بەگزادەکانی سابڵا‌غ و مناڵانی تریش بووە ، هەروەها منداڵانی فێری شیعر کردووە، گەلێک کەس بەهرەی شیعری لێوەرگرتوە.وەفایی عاشقی جوانی و سروشتی کوردستان بووە بەتایبەت گوڵ و گوڵزارەکانی کوێستانەکانی ژیانی بەدەم مەلاییەوە بردۆتە سەر و چەند جارێک حەجی کردووە.وەفایی یەکیک بوە لەوشاعیرانەی کورد بەزمانی کوردی و فارسی شیعری نوسی وە ونازناوی لەشیعردا(وەفایی) بووە. وەفایی خاوەنی دیوانێکە کەچەندین جار چاپکراوە یەکەم جاردیوانی وەفایی ساڵی ١٩٥١ لەلایەن مامۆستا گیوی موکریانی چاپکراوە. پاش تێپه‌ڕبوونی ١٠١ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی شاعیری ناسراوی كورد (وەفایی)بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی ئه‌و شاعیره دۆزرایه‌وه. نووسه‌ر و شاعیری ناسراوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساکار سۆفیزاده ناسراو به(موحیبی مه‌هاباد) توانی وێنەی شاعیری گەورەی کورد بدۆزێتەوه کە وێنەکە له ئه‌لبومی (عه‌لیخانی قاجار) دا دۆزراوه‌ته‌وه، كه وێنه‌گری تایبه‌تی هه‌ریه‌ک له ناسره‌دین شا و، موزه‌فه‌ره‌دین شا، پاشای قاجار، بووه و له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا سه‌دان وێنه‌ی ده‌گمه‌نی پادشا و سیاسی و ناودارانی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرتووه. له وێنه‌كه‌دا شه‌ش كه‌سایه‌تی و مامۆستای ئایینی مه‌هاباد له ته‌نیشت یه‌كتر وه‌ستاون، هه‌رچه‌نده له ئه‌لبومه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه وێنه‌ی وه‌فایی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌هاباده، به‌ڵام رووننه‌كراوه‌ته‌وه كامه‌یان خودی وه‌فاییه موحیبی مه‌هابادی، كه هاوكات له نه‌وه‌كانی وه‌فاییه، باسی کردووە پاش به‌دواداچوونی ورد و سۆراخی باڵا و ڕاده‌ی ریش و ڕه‌نگی پێست و شێوه و ڕووخسار و شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگی وه‌فایی، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سی چواره‌می وێنه‌كه له‌لای راسته‌وه، وه‌فایی خۆیه‌تی. به‌پێی زانیارییه‌كانی موحیبی مهاباد، وێنه‌كه له‌نێوان ساڵانی ١٨٩٩-١٩٠٠ له خانه‌قای شه‌مزین گیراوه، كه ده‌كه‌وێته چوارڕێیانی ئازادی له شاری مه‌هاباد و، وه‌فایی له‌و ساڵانه‌دا، وه‌ک وانەبێژ له‌و خانه‌قایه خزمه‌تی كردووه. وەفایی شاعیری جوانی و سروشت لە ساڵی ١٩٠٢ بەهۆی نەخۆشی زەحیری کۆچی دوایی دەکات لە بادیەی عێراق بیابانی شام بەخاک دەسپێردرێت. سەرچاوە - دیوانی وەفایی، مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس - دیوانی وەفایی،موحەمەد سەیدنەجاری(ئاسۆ) - ئینسایکلۆپیدیای ئازاد بۆبیرهێناوەی شیعرەکانی وەفایی و ئاوێتەبوون بەجوانیەکان، ڕێکخراوی هەناسەکانی وشە بەهاوکاری دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان ئێوارە کۆڕێکی بۆهەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی وەفایی بەدەنگی (ئیسماعیل شەمزینی)سازکرد.بەبەشداری(حامیدعوسمان)ی ژەنیار بەئامێری کەمان بەڕێوەچوو. ئیسماعیل شەمزینی خوێنەری شیعرەکانی وەفایی بۆ خاک دواو وتی: میرزا عەبدولرەحیمی سابلاخی کە بە وەفایی ناسراوە، یەکێکە لە شاعیرە کلاسیکییە کوردەکان کە زیاتر لە سەدەیەک بەر لە ئێستا شیعری نوسیوە، وەفایی لە دەربرینەکانیدا جوانیەکی بێ وێنەی نەخشاندوە کە ئێستاش کاریگەری خۆی لەسەر خوێنەری شیعرەکانی هەیە، هەر لەو روانگەیەوە کە لەم رۆژگارەدا زیاتر شیعری عاشقانە و رۆمانسی خوێنەری زۆرە و گوێگری هەیە، وەفاییش وەک شاعیرێکی گەورەی کلاسیکی کوردی خاوەنی دەربرینێکی جوانی عاشقانەیە بۆ دولبەرەکەی و عەشق و دونیای خەیالی عاشقانە. ئیسماعیل شەمزینی هۆکاری خوێندنەوەوهەڵبژاردنی شیعرەکانی وەفایی بۆئەوە گەڕاندەوە کە وەفایی شاعیرێکی جیاوازە لە هەندێ شاعیری تر، کەسێکی هەست و سۆز ناسک و لە هەمان کاتیش‌دا عاشق بوە، زۆرێک لە دەقەکانی لەگەل هەست و سۆزی ئێستای ئێمەدا دەگونجێت. شەمزینی ئاماژەبەوەدەکات،بەردەوامی دان بە خوێندنەوە و بڵاو کردنەوەی شیعری کلاسیکی کوردی بە پێویست دەزانین، چونکە بەشێکی گەورەی کتێبخانەی کوردی و ئەدەبیاتی کوردی‌یان پر کردۆتەوە و لە هەموو سەردەم و قۆناغیکیشدا پێویستە خوێنەر و ئەدەب دۆستان کلاسیک لە بیر نەکەن. وتیشی،خۆشبەختانە ژمارەیەکی زۆر لە شاعیران و ئەدەب دۆستان لە سلێمانی ئامادە بوون، ئەوەی زۆر جێگای خۆشحالیشە بواری ئەدەب لە سلێمانی گرنگی باشی پێ دەدرێت و ئەدەب دۆستان و خوێنەر و نوسەران کاتێکی تایبەتیان بۆ ئەو جۆرە کۆر و چالاکیانە تەرخان کردوە، ئەوەش خۆی لە خۆیدا ئاستی رۆشنبیری خەلک و شارەکە دەردەخات و ئومێد دەکەم ئەو جۆرە چالاکیانە بەردەوام بن و پشتیوانی و هاوکاریان بکرێت. خاک-تانیا ئاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure