22/5/2018 04:01 PM

ئۆرهان پاموك

 

ئۆرهان پاموك، ڕۆمانووس و ئەدیب و ڕووناكبری بەناوبانگی تورك و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵە.ئەم ڕۆمان نووسە هەمیشە بەرهەمەكانی بەهۆی لێهاتوویی و تەكنیكی نووسینەوە و ئەو ڕووداوە مێژووییانەی لە بەرهەمەكانیدا باسی دەكات بۆتە هۆی ئەوەی زۆرترین خوێنەر لە خۆی كۆبكاتەوە نەك لە توركیا بە ڵكو لە تەواوی جیهانداو هەرێمی كوردستانیش بەهۆی ئەوەی زۆر بەی بەرهەمەكانی كراون بە كوردی. 

بەگوێرەی ئامارێكی ڕێكخراوی یۆنسكۆ، بەرهەكانی بۆ 34 زمانی جیهانی وەرگێڕاوەو زیاتر لە 100 وڵات بەرهەمەكانی دەخوێنرێتەوە.ئۆرھان پاموك نوسەرێكی ناسراوی توركە لە شاری (ئیستانبول) لە ساڵی ١٩٥٢ لە  خێزانێكی قەرەبالخ ھاتۆتە دنیاوە، یەكێكە لەو نووسەرانەی لە ووڵاتی خۆی و لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە خۆشەویست نیە.
پامووك توانیویەتی لە زانكۆی (ئیستانبول ڕۆبێرت كۆلێج)بخوێنێت و لەبواری ڕۆژنامەگەریشدا كاری كردوەو شارەزاییەكی تەواووی هەیە لە تەكنیەكی نووسیندا  ...

بەگوێرەی سەرچاوەكان،  لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا خەریكی وێنە كێشان بووە پێی وابووە ئەبێتە وێنە كێشێكی بەناوبانگ، چوار ساڵ لەزانكۆ خەریكی خوێندنی ئەندازیاری بووە، بۆیە بڕیاری یاوە لە پاڵ ئەندازیاری پەرە بە وێنەكێشانەكەشی بدات، لە تەمەنی (٢٣) ساڵیدا بڕیاری دا ببێت بە نووسەر بۆئەم مەبەستەش وێنە كێشان و ئەندازیاری وەلا نا.
 یەكەم ڕۆمانی بە ناوی(cevdet by ve olğlları) (جەودەت بەگ و كوڕەكانی) بووە، ساڵێك دوای ئەمەكتێبكی تری بە ناوی (sessız ev) (ماڵێكی بێدەنگ)، بڵاوكردۆتەوە. لەگەڵ چەندین بەرھەمی تردا لە گرنگترین و بەناوبانگترینیان شاكارێكە  بە ناوی (kar) (بەفر) ە،ئەم ڕۆمانە چیڕۆكی شاعیرێك ئەگێڕێتەوە كە دوای (١٢) ساڵ بۆ زێدی خۆی ئەگەرێتەوە.

ئامادەكردن و وەرگێڕانی: كاشما جەلال
سەرچاوە: ڕۆژنامەی سەباحی توركی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved