30/7/2018 05:03 PM

مەولانەی ڕۆمی

 

ئامادەكردن و وەڕگێڕانی: كاشما جەلال
سەرچاوە :-ڕۆژنامەی سەباحی توركی ( SABAH GAZETSI )
 ( ویكیپیدیای توركی ) ...


كەسایەتی ئەمجارە مان بە ژیان دۆست لە جیهاندا ناودەبرێت، بە گەورەترین قوتابخانەی لێبوردەی و پێكەوە ژیان لە جیهاندا ناسراوەو كاریگەری گەورەی كردۆتەسەر ڕەوتی ئاشتی و پێكەوە ژیان لە جیهاندا.....

ژیاننامەی:
مەولانەی ڕۆمی شاعیرو ڕۆشنگەرو دینناس و فەقێ و سۆفیگەری جیهانی بووەو ناوی (جەلالەدین موحەمەد پەلخی) بووە كە ناسراو بە (جەلالەدین موحەمەد ڕۆمی)،لە زمانی توركی دا  بە (مێڤلانە )(mevlana) ناو دەبرێت ، بەڵام  لە زمانی ئینگلیزیدا بە (ڕۆمی)  ناو دەبرێت ...

حەزرەتی مەولانا لە ساڵی  (١٢٠٧) لە گوندی (پەلخ) كە ئەكەوێتە شارۆچكەیەكی بچوك لەسەر ڕوبای پەلخ لە وڵاتی فارس لە دایكبووە ...
لە سەردەمی دەسەڵاتداری(عەلادین كیكوباد)( Alaeddın keykubat ) دا باوكی مەولانا كە ناوی (بەھادین ڤیلێدی ) (bahaddın  veledı) بووە  بانگ ئەكا بۆ ( قۆنیا ) ( konya)  بە مەبەستی ڕاپەڕندنی كارو باری حكومەت و دامەزاندنی لە پلەیەكی باشی دەوڵەتدا ...
بۆیە مەولانەش لەگەڵ باوكی ڕووەو قۆنیا بەڕێ ئەكەوێت و دوای مردنی باوكشی كارو بەرەكان دەوڵەتی ئەكەوێتە ئەستۆ ...لە ساڵی ( ١٢٤٤) دا نوسەری گەورە سۆفیگەری جیهانی  (شێمسی تێبرێزی) (şems-ı tebrızı)ئەبێتە ھاوڕێی  و مامۆستای  مەولانەو ئەكەونە دیالۆگ و  گفتو گۆ و (شەمسی) سەرسام ئەبێت بە توانای مەولانەی ڕۆمی و توانا شعرێكانی كە خۆی ھەستی بەم بەھرەیە نەكردبوو، بۆیە پێش ڕۆیشتنی لە قۆنیا (شەمسی) مەولانە ئەكاتە گەورەترین شاعیری ئەو سەردەمە...
مەولانەی ڕۆمی بە حوكمی ئەوەی ھەردوو شوێنی لەدایكبوون و زمانی دایكی فارسی بووە بۆیە گەورەترین كاریگەری لەسەر ڕۆمی جگە لە باوكی بریتی بوو لە هەردوو شاعیری فارس (عەتتار و سەنائی)...
ڕۆمی زۆربەی ژیانی لەژێر دەستەڵاتی سەلجوقی فەرمانڕەوای ڕۆم بەسەربردووە كە شوێنەكەی دەكەوێتە ناوچەی ئەنادۆڵ و هەر لێرەش زۆربەی بەرهەمەكانی نووسیوە و لە ژێر كاریگەری زمانی فارسیدا بووە و تا كۆتایی تەمەنی هەر لەوێ ماوەتەوە...
 دوای مردنی كوڕەكەی سوڵتان وەلەد و شوێنكەوتووەكانی (تەریقەتی مەولەوییە)یەیان دامەزراند كە ناسراوە بە تەریقەتی ئەو دەروێشانەی كە بە دەوری خۆیاندا دەسوڕێنەوە كە ناسراوە بە سەمای سۆفییەكان و لە ئێستاشدا پێی ئەوترێ ( سەمای مەولانا ).
شعرەكانی حەزرەتی مەولانا بۆ سەر چەندین زمانیی زیندوی  دونیا وەرگێڕاون، نەتەوەكانی ( تورك و فارس و ئەفغان وتاجیك) و زۆربەی نەتەوەكانی كە فیركارییەكانی ڕۆمی بەرز دەنرخێنن، گرنگی ڕۆمی پێدەچێت سنورەكانی نەتەوەی شكاندبێت و تواناكانی كەوتبێتە ئەو دیو سنورەكانیشەوە ...
كارەكانی ڕوومی بەفارسی نووسراونەتەوە و (مەسنەوییەكانی) یەكێكە لە جوانتری شاكارەكانی ئەدەبی ئێرانی و یەكێكە لە كارە شانازییپێكراوەكانی زمانی فارسی، كارەكانی كاری كردۆتە سەر ئەدەبی (فارسی، ئوردو، پەنجابی، توركی) و ھەندێكی تر لە زمانە ئێرانیی و توركی و ھیندییەكان كە بە ئەلفبێی فارسی نووسراونەتەوە وەك (پەشتۆ، توركی عوسمانلی، چاتاگی و سیندی)....
مەولانەی ڕۆمی یەكیك بووە لەو كەسە داد پەروەرانەی كە حەقی بە حەق داوەو ھەمیشە بە خۆشەیستیەوە لە كەسەكانی ڕوانیوەو خاوەنی جوانرین ھەلسو كەوت بوو و ھەمیشە بە شیوەیەكی ڕون ئەو عەشقە پاكەی بەرامبەر (خوای گەورە ) ھەی بووە بینراوەو ھانی خەڵیكیشی یاوە بۆ ڕاستی دروستی لە ھەموو بارو دۆخێكدا.. 


ھەندێك لە وتە  جوانەكانی حەزرەتی مەولانا :- 

- Cömertlik ve yardım etme konusunda brnji ol ...
- Şefkat ve merhamette güneş gibi ol ...�
- Başkalarının kusurunu örtmede gece gibi ol...
- Hoşgörülülükte deniz gibi ol ...

- Ya olduğun gibi görün, ya göründüğün gibi ol...

-لە ڕوی یارمەتی دانەوە بە ھانای ھەموو كەسیكەوە بە پلەی یەكەم بە ...
-لەپیشاندانی میهرەبانی دا وە ك خۆر بە ...
-لە شاردنەوەی كەم و كورتیەكانی خەڵكیدا وەك  شەو بە ...
-ھەمیشە ڕو خۆش بە ھەر وەك و  دەریاكان  ...
-دوو ڕوو مەبە یان وەكو ئەوەی كە ھەیت خۆت نیشان بە، یان وەك و ئەوەی ئەت بینین ببە ...

لە ١٧ كانونی یەكەمی ساڵی ١٢٧٣ لە شاری قۆنیەی (konya) ی ئێستای توركیا كۆچی دوای كردووە ...

لە گرنگترین بە رهەمەكانی مە ولانا: 
-عەشق نامە ( aşk name)...
-دیوانی گەورە ( dıvan kebır)... 
-مەسنەوی ( mesnivi)...
-مەسنەوی و ڕێگاكانی( mesnvidan seçimler) ...
-ڕوبەیلار ( rubailer)...
-( ئەوەی تێیدایە كە تێیدایە ) فیھی ما فیھ ( fihi ma fih)..
- مەسنەوی ١ ( mesenvei 2 ) ...
-مەسنەوی ٢( mesnvei 2)...
-مەسنەوی ٣ ( mesenvei 3 )...
-مەسنەوی ٤ ( mesnevi 4 )...
 - مەسنەوی ٥ ( mesnevi 5 ) ...

-مەسنەوی ٦ ( mesnevi 6 ) ...
-گولی باخچەكە ( gül bahçesı )...
-مەسنەوی شەریف (mesnevı şerıf) ...
-مەسنەویو ڕێگاكانی وچیرۆكەكانی( mesnevıdan seçımı hıkayeler) ...
-یان وەك و ئەوەی خۆت نیشان بە یان وەكو ئەوە بە كە ئەبینرێت ( ya goluğnun  gıbı ol ya  görundun  gıbı ol ) ...
- وەك ئاوی مەنگ بە (akarsu gıbı ol)...
-وەكو خۆر بە ( güneş gıbı ol ) ...
- وەكو شەو بە ( gece gıbı ol) ...
-عەشقی گیزام ( aşk ı gızam ) ...
-وەكو خاك بە ( toprak gıbı ol)...
-پێنوسەكە نەی نوسی عەشق ( kelar yazmadı aşk) ...
-ئیمە بە ئەشقەوو لە دایك بوین ( aşk doğduk bız) ...
-نامەكان ( mektubat)...
-وتەكان ( sozler)...
- مەولانە جەلالەدینی ڕۆمیو شوینەوارەكان ( mevlana celaleddın  romı  eserler)...

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved