14/8/2018 03:59 PM

لەیلا بەدرخان

 

ئامادەكردن و وەڕگێڕانی: كاشما جەلال
سەرچاوە: سایتی بیامەنگ جومارتێسی
biamang cumartesi

 
 لەیلا بەدرخان یەكەمین خانمی سەماكەری كورد و ئەستێرەی درەوشاوەی كوردە كە لە بواری ھونەری دا دەركەوتووە، لە بنەماڵەی ڕەسەنی بەدرخانێكانە، لە ساڵی (١٩٠٨ ) لە شاری (ئیستانبوڵ) لەدایك بووە ...

 لەیلا  لەلایەن دایكێكی یەھودی بەناوی (هنریت هۆرنیك) بەدرخان ) و باوكی  كورد  بەناوی (عەبدولرەزاق بەدرخان) ebdül  rezak bedirhan ) هاتۆتە  دنیاوە و خوشكی ( شا عەبدولڕەزاق  بەدرخا) ( şah ebdül rezak) بووە  ...
 لە ساڵی (١٩١٣ ) لە دوای ئەوەی بڕیارك دەر ئەچیت بۆ سەركوتكردن و لە ناو بردنی بنەماڵەی بەدرخانێكان  بۆیە لەیلا لە تەمەنێكی زۆر بچووكیدا لەگەڵ دایكی ناچار دەبن  لە ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی عوسمانی كۆچ بكەن و رووبكەنە میسر ...
 دوای ئەوەی ماوەیەك لە میسر ئەژین لە ساڵی ( ١٩١٤ - ١٩١٨) لەیلا بەرەو  ئەورپا بەڕێ ئەكەوێت ئەچێتە وڵاتی (سویسرا)  دەست ئەكات بە خوێندن، دواتر ئەچێتە وڵاتی ئەڵمانیا  لەوێ خولیای سەماكردنی ( بالێ) ی لا دروست ئەبێت بۆ ئەم مەبەستەش دەست ئەكات بە خوێندن لە (پەیمانگای ھونەری بالێ)، ھەرچەندە لەیلا لە منداڵیدا خۆی ئەو خولیایەی ھەر ھەبووە بەتایبەتیش دوای نیشتەجێبوونی لە ئەوروپا هەموو ئامانج و حەز و خولیا و مەبەستی ژیانی سەماكردن و خوێندن و لێكۆڵینەوە بووە لە سەماكردن  لە هونەری بالێدا.
 شایەنی باسە  ئەو سەمایانەی كە لەیلا بەدرخان نمایشی دەكردن هیچ سەرچاوە و بنەمایەكی نەبووە، بەڵكو داهێنانی بیر و ئارەزووەكانی خودی لەیلا بوو، كە شێوازی تایبەت و زۆر سەرنجڕاكێش بوون ...
لەیلا چەندین وڵاتان گەراوە بۆ پێشكەش كردن و نمایشكردنی  سەماكانی بە جوانرین شێوە لەوانەش (ئیتالیا، ئەڵمانیا ،فەڕەنسا ، بەلجیكا)، بۆ زۆربەی وڵاتەكانیش بانگێشتنامەی تایبەتیان بۆ ناردووە لەوانەش ( ئەمەریكا، كەنەدا )...
 لەیلا تەمەنی زۆر بچووكبووە كە (عەبدولرەزاق بەدرخان)ی باوكی كۆچی دوایی كردووە، بەڵام عەبدولرەزاق كاریگەرییەكی زۆری بەسەر لەیلای كچی بەجێهێشتبوو، عەبدولرەزاق بەدرخان تاكە  كاسایەتی كورد بووە  كە لە ماڵەكەی خۆیدا  ( پیانۆی) ھەبووە ...
 شایەنی ئاماژە پێكردنە ئەگەر  لەیلا كاریگەری ئەم بیرە پێشكەوتنخوازەی باوكی نەبوایە ئەوا هیچ كچە كوردێك لە ساڵانی سییەكاندا جورئەتی ئەوەی نەدەكرد كە ببێتە (سەماكار)  ....
لەیلا بەدرخان كچە كوردێكی ڕووناكبیر بووە زۆر حەزی بە خوێندنەوەی لاپەڕِەكانی مێژوو بووەو  لێكۆڵینەوەی لەسەر مەراسیمەكانی ئایینی زەردەشتی، ئایینە كۆنەكانی ئێران و میسر و هیند و سەماكانی ئایینی ڕۆژهەڵاتی كردووە، یەكەمین خانمە ھونەرمەندی كوردیشە كە بە ناسنامەی نەتەوەی بچێتە لاپەرەكانی مێژوی جیهانەوە ...
لەیلا بەدرخان لەساڵی ١٩٣٠ھاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەندێكی پۆڵۆنی پێك ئەھێنێت، ئەبنە خاوەنی كچیك بەناوی ( نڤین) كە ئیستا لە ڕۆژنامەیەكی میسریدا كار دەكات، بەڵام پاش بەرەو ھەلكشانی تەمەنی لەیلا چیتر ناتوانێت بەردەوام بێت لەسەر سەمای بالێ و پەرەی پێبدات بەڵام ھەر بەردەوام ئەبێت لەسەر كارو چالاكییە ڕۆشنبیرەكانی...
لەیلا لە ساڵی (١٩٨٦) لە شاری پاریسی پاتەختی فەرەنسا كۆچی دوای ئەكات ...




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved