4/9/2018 03:22 PM

گولتان كشاناك



گولتان كشاناك ( Gültan kşanak)  
ئامادەكردن و وەڕگێڕانی: كاشما جەلال
سەرچاوە:- سایتی ( ت ٢٤ ( T24)  ...و ( وێب سایتی بیوگرافی (Byografi)...

 
هەوڵدەدەین، لە پڕۆفایلی ئەم جارەردە وێنەی تەوارێكی زیندوی باكوری نیشتمان بۆ حوێنەران بخەینەڕوو، مێژووییەكی پڕشانازی و خەباتكارێكی بێ وێنەو كوڵنەدەری زیندانە...
گولتان كشاناك خانمەێكی سیارسەتمەداری باكوری كوردوستانە كە لەساڵی ( ١٩٦١ ) لە (ئێلەزی) ( Elālzğ) لەدایك بووە ، تەمەنی منداڵی و گەورەی ھەر لەئێلەزی ئەبێت، دوای ئەوەی خوێندنی سەرەتای تەواو ئەكات و ئەچێتە قۆناخی ئامادەی تێكەڵ بە كارو باری سیاسەت ئەبێت ...
لە ساڵی ( ١٩٧٨) لە ( زانكۆی دیسلێ) ( Dicle  üniversitsi) وەر ئەگیرێت لە بەشی زمانی توركی، بەڵام لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا لە  قۆناخی دووەمی زانكۆدا  بەھۆی تیكەڵ بونی بە سیارسەت و بە تۆمەتی بەژداری كردنی لە كاری دژ بە دەوڵەت لە  ساڵی ( ١٩٨٠ -١٩٨٢) دەست بەسەر ئەكریت و ئەكرێتە زیندانی ( دیار بەكر) ( Diyarbekr).. لەو ماوەیەی كە لە زینداندا بووە  ئەشكەنجەو ئازاری زۆری بینیووە، ھەر بۆیە بەم جۆرە گولتان لەسەر زاری خۆی باسی كاتەكانی زیندانمان بۆ ئەگێڕێتەوە :-
 ( ئەو كاتەی كە من لە زینداندا بوم بەڕێوبەری گرتوخانەكە ناوی ( ئۆكتای یڵدرم (Oktay  yıldrım) بوو، ڕۆژێك ھاتە ژورەوەو قسەی لەگەڵ كردین، ھەموو زیندانێكان ھەستانە سەر پێ بەس من نەبێ، سەیرێكی منی كردو جنێوی  پێیام وتی دیارە تۆ تەربێتت نەدراوە، پاسەوانەكانی نادرو بە زۆر منیان كردە سور چۆك  و دواتریش كردیانمە ناو زیندانی تاكە كەسیەوە بەتۆمەتی بێڕزی نواندن و نانەوەی كێشە، ڕۆژێك نەبوو دوان نەبوو سیان نەبو مانگێك نەبو دوو مانگ نا، نەبوو ڕێك  شەش مانگ من لە زیندانی تاكە كەسیا مامەوە، لە دۆخیكی خراپدا ئەژیام توانای ھەناسەدانیشم كەم بوو،ھەر كاتێك تاقەتیان نەبوایەلە منیان ئەیاو سوكایەتیان پێ ئەكردم ....

دوای دوو ساڵ مانەوە لە زینداندا   گولتان ڕزگاری ئەبێت،  بە مەبەستی  درێژەدان و پەرەدان بە خوێندنەكەی ئەچێتە (زانكۆی ئێج ) ( ege üniverstysi) لە ئێلەزی لەساڵی  (١٩٩٠ ) تێكەڵ بە گروپێكی ڕۆژنمەوانی  ئەبێت بە ناوی ( ڕۆژنامەوانی كوردی  gazetesi kurdu))، بابەت و بڵاوكراوەی ئەم ڕۆژنامەیەش تانەو ترنج بوو دژی دەوڵەت، تەمەنی ڕۆژنامەكە تەمەنی  كورت ئەبێت و بڕیاری قەدەغەكردنی ڕۆژنامەكە ئەدرێت ...
لە ساڵی ١٩٩٧ ئەگەڕێتەوە بۆ دیا بەكرو لەوێ وەك ڕۆژنامەنوسێكی بە ئەزمون و سەركەتوو دەست بە كارو چالاكێكانی ئەكاتەوە ...
لە ساڵی ٢٠٠٧ ئەچێتە ناو پارتی دیموكراتی ( dimükrat partesi ) لە ژیر ناوی ( من ئومێدی ئیوەم) ( ben ümudum) بە گوێرەی ئەوەی زۆرترین دەنگەكان بە دەست ئەھێنێت  ئەبێتە سەرۆكی لیستەكە ...
گولتان كشەناك دەست ئەكات بە چارەسەركردنی ( پرسی كورد ) لە توركیا بۆ ئەم مەبەستەش چەندین جار ئەچیتە زیندان بۆ لای ( عەبدوڵا ئۆجەلان) وبەرپرسانی (pkk) بە مەبەستی تاو توێ كردنی بارو دۆخەكان، بەڵام ئەم ھەوڵانەی گولتان دیسا نەوە سەر ناگرێت و حوكومەتی توركیا بەھۆی نیشتنی ترس لێیان دەست ئەكەن بە داخستنی ئەو لیستە و  قەدەغە كردنی چاوپێكەتنی گولتان لەگەڵ ( عەبدوڵ ئۆجەلاندا )دا ...
ئەم ڕێگری و سەركوتكاریەی دەسەڵاتدارانی تورك چۆك بە گولتان دانایات لە جاران زیاترو بویرتر یەتەوە ساحەی سیارسەت بوێرانەتر ڕوبەڕوی توركە ڕەگەزپەرستەكان ئەبێتەوە ... لە ساڵی (٢٠٠٩) لەگەڵ ھاو خەبات و ھاو ڕێگەی سیاسی ( سەڵاحەدین دەمیرتاشدا) لیستێك دروست ئەكەن بە ناوی ( پارتی BDP)  كارەكانیان پێكەوە گرێ دەدەن بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد ..

لە ساڵی (٢٠١٤ ) ئەبێتە سەرۆكی شارەوانی(BDP) لە ( بیوك شەھیر ) ( byuk şehır) كە تێیدا كارو پرۆژەكانی بۆ  خەڵك ئەخاتە ڕوو، بەرنامەكەی گولتان ئەمانە بوون ( دانانی ماستەر پیلانێك كەتێیدا گرنگیەكی تەواو بە بوژانەووی شارۆچكەكان ئەدات  ھاوكات كار لەسەر سیستەمێكی گشتی ئەكات و بەڵێنی چاكردنی ڕێگا ئاسنیەكان دەدات و شارو شارۆچكەكان بە شێوەیەكی مەدەنی پێكەوە دەبەستێتەوە) ...

گولتان ژیانی ھاوسەرگیری پێك ھیناوەو خاوەنی كچێكە...لە ساڵی( ٢٠١٦)دا ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، هەریەك لەسەرۆكی شارەوانی دیاربەكر( گولتان كشەناك) و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی( فورات ئانڵی ) و ( سەلاحەدین دەمیرتاشدا ) ( سەباحەت تونجەل)  لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوەكان لە تیرۆردالەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستبەسەركردنیان بۆ دەركرێ بە تۆمەتی ھاوكاری كردنی(pkk) ... رۆژی 25ی تشرینی یەكەم لەفڕۆكەخانەی دیاربەكر و هەمان رۆژ و لەچوارچێوەی هەمان لێكۆڵینەوەدا فورات ئانڵی لەماڵەكەی خۆیدا لەلایەن تیمەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە دەستگیركران.
هاوكات پەرلەمانتاری پێشووی بەدەپەی باتمان ئایلا ئاكات كە لەمیانەی ناڕەزایەتییەكان دژی بڕیاری دەستگیركردنی كشاناك و ئانلی لەبەردەم شارەوانی دیاربەكردا دەستگیركرابوو، لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستبەسەركردنی بۆ دەرچوو. دوای ئەوەی لەلایەن داواكاری گشتییەوە ئیفادەی لێوەرگیرا، (ئایلا ئاكات)  بڕیاری دەستبەسەركردنی لەلایەن دادگاوە دراگولتان پاش ٤٣٢  ڕۆژ  مانەوە  لە زینداندا بە بێ دادگای كردن، سەرئەنجام دوای ئەو ماوە زۆرە لەگەڵ ھاوخەباتگێرەكانیدا دادگاییان ئەكرێت داواكاریی گشتیی دادگای تورك سەباحەت تونجەل و گولتان كشەناكی بە تۆمەتی  "ئەندامبوونی ڕێكخستنی قەدەغە تۆمەتبار ئەكات ...





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved