خاك-ئامادەكردن و وەڕگێڕانی: شەهلا ئەنوەر سەرچاوە / پێگەی ئەلكترۆنی الیوم السابع
کورتە باسێک لەسەر هونەرمەند و ئەستێرەی سینەمای مصری (جەمیل راتب) ........ ئەستێرەیەکی گەش و دیاری دنیای هونەر و سینەمای میسری و فەرەنسی و جیهانیە، مێژوی ژیانی هونەری تایبەت مەندە بە کاری ناوازە و سەرکەوتوو لە بواری سینەما و شانۆ و زنجیرە درامای تەلەفیزۆنی کە لە میسر و فەرەنسا پێشکەشی کردوین بە سەرکەوتویی..... لێرەدا کورتەیەک باسێک لەسەر ژیانی هونەرمەندی گەورەی سینەمای میسری (جمیل راتب) دەخەینە ڕوو: هونەرمەند جەمیل راتب لە دایکبووی قاهیرەیە ،لە باوکێکی میسری، ناوبراو ۹۱ ساڵی تەمەنی تەواو کرد و ماڵئاوایی یەکجاری لە ژیان و سینەمای مبسری کرد دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لە ساتەکانی کۆتای تەمەنیدا سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەمە بەرواری ۱۹ - ۹ - ۲٠۱۸ کۆچی دوایی کرد. دەرچووی قوتابخانەی مافی فەرەنسییە و دوای ساڵێک لە تەواو کردنی خوێندن لە قوتابخانە سەفەر دەکات بۆ فەرەنسا بۆ درێژە دان بە خوێندنی زانکۆ و لەوئ بڕیاری دا بە نهێنی هونەری نواندن بخوێنێ دوور لە بنەماڵەکەی چونکە ڕەتیاندەکردەوە کاری هونەری بکات، بە هۆی ئەمەوە زەمالەی خوێندنی لە دەست دا کە بڕی 300 جنیەی میسری بوو. لە سەرەتای چلەکاندا بووە براوەی خەڵاتی یەکەمین ئەکتەر و باشترین ئەکتەری لەسەر ئاستی قوتابخانە بیانییەکان لە میسر. ناوبراو پێش دەرکەوتنی لە دنییای هونەر و سینەمادا زۆر کاری تری کردووە وەک حەماڵی لە بازاڕی سەوزەوات و کومبارس و وەرگێڕ و یاریدەدەری دەرهێنەر، بەڵام یەکەمین دەرکەوتنی سینەمایی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1946 له فیلمی (أنا الشرق ) لە پاڵەوانێتی ئەکتەری فەرەنسی ( کلود جودار، جورج ابیچ ، حسین ریاز ، توفیق الدقن) دواتر گەرایەوە بۆ فەرەنسا وە کاری هونەری لەگەڵ هونەرمەندی جیهانی أنتۆنی کوین کرد وەک یاریدەدەری دەهێنەر لە شانۆگەریی ( زیارە السیدە العجوز) هەروەها فیلمی ( الصعود الی الهاویە ) کە بووە خاڵی سەرەکی گۆڕانکاری لە ژیانی هونەری و سینەمای مصریدا. لە ساڵی 1962بەشداری كرد به پاڵەوانێتی لە فیلمی (لورانس العرب) لەگەڵ هونەرمەند (عمر الشریف). جەمیل راتب یەکێکە لەو هونەرمەندانەی ناوبانگی گەشتۆتە جیهان بە زیاتر لە فیلمێک وەک فیلمی ئەمەریکی ( Trapeze) وە فیلمی فەڕەنسی _تونسی _بلجیکی ) A summer in la Goulette وە هەروەها فیلمی فەرەنسی To commita murder . وە ماوەیەکی زۆر باسی سەرەکی ڕۆژنامە جیهانییەکان بوو، ڕۆژنامەی فەرەنسی هەموو کات باسی کارە هونەرییەکان و بەهرە ناوازەکانی دەکرد. ڤیستیڤاڵی قاهرەی سینەمایی ئەم ساڵ خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشی بۆ ژیانی هونەری پڕاو پڕاو لە سەرکەوتن کە سینمایی مصری تێپەڕاند و گەشتە سینەمایی جیهانی و کۆی فیلمەکانی 67 فیلمی مصری و ژمارەیەک فیلمی سینەمایی جیهانییە . لە ژیانیدا یەک جار هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ کچێکی فەڕەنسی کە کاری نواندنی دەکرد وە دواتر وازی هێناوە و بووە بە بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان وە دواتر بە بەرهەمهێنەر و جێبەجێکاری ڕاستەخۆ وە دواتر بوو بە بەڕێوەبەری شانۆی (الشانزلییە ) هونەرمەند جەمیل راتب لیهاتوو بوو لە زنجیرە دراماکان و فیلمەکان کە لە یادەوەری خەڵکیدا چەسپاوە ،لە دیارترینیان زنجیرە درامای ( الوجە القمر)و ( یومیات ونیس) و فیلمی (لورانس العرب) و ( الصعود الی الهاویە) و (الکیف) و (الساحر) و (البدایە) . وە هەروەها ئەزموونی کاری دەرهێنەری شانۆیی هەیە و لە دیارترین کارە شانۆییەکانی شانۆگەریی (زیارە السیدە العجوز) کە هونەرمەند محمد صبحی بەشدار بووە لە وەبەرهێنانیدا، وە شانۆگەریی (شەهرزاد ) لە نوسینی ( توفیق الحکیم ). کارە هونەرییە ناوازەکانی ئەم هونەرمەندە کۆچکردووە شاکارێکی مەزنن لە هونەر و سینەمای مصریدا و هەمیشە بە زیندوویی دەمێننەوە لە مێژووی سینەمای مصری و جیهانیدا.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure