ئیستنبوول- ژینۆ عەبدولڵا یە كێك لە ومۆزەخانە بچوك و سەرنجڕاكێشەی ڕەنگە لە جیهاندا بە سادەیی و كەمی ئەو كە رەستانەی سەرنجی گەشتیاران ڕابكێشێت، مۆزەخانەی ئورهان پامووكە لە تە قسیم لە ئیستنبوول، هەروەك گەورە ڕەخنەگری هونەری جیهانی سیمون شاما باسی دە كات. مۆزەخانەی پاموك لە ناو سەنەری تە قسیمەوە، كە بە یەكێك لە ناوچە زیندوو كانەی ئیستنبول دادەنرێت بە (دە) دەقیقە،دە گە یتە كۆڵانێكی تەسك و دە كەوێتە ئیستنبوڵی كونەوە، ماڵێكی سادەو و بچوكی دووقات دە بینی، بە ئینگلیزی وتوركی نووسراوە بەخێربێت بۆ مۆزەخانەو ماڵی ئۆرهان پامووك. زیاتر گەشتیارانی ئەوروپی و ئاسیا‌و ئەمریكاو لاتین خوێنەرانی ئۆرهان پامووك دێنە ئەم مۆزەخانەیە و ڕێبەرێكی دەنگیش بە هەردوو زمانی توركی و ئینگلیزی دەدەن بە سەردانیكەران و بەتەواوەتی دەچێتە ناو جیهان بینی و خەیاڵاتی پامووك و ڕۆمانە زیندووكەیەوە مۆزەخانەی پاكیزەیی. مالێكی ئەفسوناوی هەرچەندە لە م ماڵەدا تە نها1000 پارچە لە ئنتیكی و پێداویستیەكانی ڕۆژانەو بەتایبەت لە ماوەی ساڵانی نێوان 1950-2000 نمایشكراوە بەڵام ئەوەندە كەرەستەو پێداویستی و وێنەو تابلۆ‌و ڕەسم و نمایشە سینەماییەكان و ڕێكخستن و دیزانی سەرنجت ڕادەكێشێ بەتەواوەتی كەمەركێش دەبیت لەگەڵ سروت وكەشی ئەم مۆزەخانەیەدا. یەكەم دیمەن سەرنجیت ڕادەكێشێ لە سەرەتای چوونە ژورەوەو دەستپێكردنی گەشتەكەو بەهەر سوچ و شوێنێكی ئەم ماڵەدا دەدباتەوە بۆ خەیاڵ و كاركتەرو شوین و دیالۆگی ڕۆمانەكەو بەشێوەیەكی زیندوو دێتەوە یاددو ئەمەش ڕەنگە دیاردەیەكی ناوازەبێت بۆ خوێنەرانی ڕۆمانی نووسەرێك. فلتەری جگەرە بگەڕێنەوە و سەر باسی سەرنج ڕاكێشترین دیمەنی كاریگەر بە دەستە ڕاستی ماڵەكەدا هەڵواسراوە زیاتر 4213 فلتەری جگەرە دەبینرێت وەك تابلۆیەك دانراەوە لە ژێر هەردانەیەكدا زانیاری كورت نووسراوە كە كاركتەر بیری لەچی كردۆتەوە، پاشان بەردەوام دەبیت و لەڕێگای ئەو ئامێرە دە نگیەوە بەردوام زانیاریت دەداتی و لە نهۆمی دووەمدا، بەتەواوەتی تەسلیمی ئەو كەش و لۆكیشنە ناوازەیە دەبیت كەدانراوە هە ر لە سندوق و ئامێر‌و تەواوی پێداویستیەكانی ژیان و ئەوانەی لە ڕۆمانەكەدا ئاماژەی پێكراوە. محمد عەبدولڵا خەڵكی بەحرەین و خوێندكاری دكتۆرا لە ئەدەبی بەراوردكاریدا لە زانكۆی لیستەر لە بەریتانیا یەكێك بوو لە گەشتیاران و ئاماژەی بەوەدا، هەرلەگەڵ هاتنە ژوورەوەدا بۆن و بەرامی ڕۆمانەكەو كرد‌و پاموك كارێكی باشی كرد لە ساڵی 2012 ئەم ماڵەی دامەزراند هەرچەندە تەواووی كەرەستەكان هی ناو ڕۆمانەكە نین بەڵام بەڕاستی هەر زوو چوومە دنیای خەیاڵات و فلاشباگێكی ناوازەیە بۆ یادەورییەكانم. ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پاموکەوە نیە سەبارەت بەم مۆزەخانەیە، هاوڕێی پامووك و نووسەرو وەڕگێڕی بەشێكی زۆری بەرهەمەكانی سامان كەریم دەڵێت (( مۆزەخانەی پاکیزەیی مۆزەخانەیەک نییە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پاموکەوە هەبێت. بەڵام با ئەوەش بڵێم کە پاموک زۆر ئارەزوی لە مۆزەخانەیە و وەک شەخسی خۆی مەراقێکی زۆری هەیە بۆی، بۆ نمونە هەموو ئەو ماتەریالانەی لە مۆزەخانەکەدا دەیبینین یەکبەیەک بە دەستی خۆی کۆی کردونەتەوە لە کوچە و کۆڵان و دوکانی کۆنەفرۆش و ئەنتیکەکانی ئیستانبوڵدا. ئەم مۆزەخانەیە لە هەمان کاتدا ئاوێتەیە لەگەڵ ڕۆمانی مۆزەخانەی پاکیزەیی. کاتێک خوێنەر ڕۆمانەکانی پاموک دەخوێنێتەوە، هەست بە بەرجەستەیی ئەو ئەشیا و کوچەو کۆڵانانە دەکات کە باسیان لێوە کراوە. واتە بە شێوازێکی هێندە هارمۆنی ووشەکان دەچنێت، کە خوێنەر والێ دەکات بچێتە ناو ئەو دنیایەی کە پاموک لە ڕۆمانەکەدا پێکیهێناوە. هەر بۆیە مۆزەخانەی پاکیزەیی پاشماوەی ئەو دنیا ڕاستەقینەییە دەخاتە ڕوو کە لە ڕۆمانەکەدا باسی لێوە دەکرێت. پاموک هەم لە ڕێی ڕۆمانەکەوە دەیەوێت عەشقێکی نەمر بگێڕێتەوە هەم بە هۆی مۆزەخانەکەشەوە دەیەوێت تەواوی ئەم عەشقە بهێنێتە باری عەشقێکی ڕاستەقینە. هەر وەک چۆن لە نهۆمی دووەمی مۆزەخانەکەدا ئاماژەی بەوە داوە کە کەمال لەو ژوورەدا پشووی داوە و خەوتووە و گوایە لەوێدا گفتوگۆی لەگەڵ کەمالدا کردووە لەبارەی ئەو عەشقەوە کە لە ڕۆمانەکەدا نووسراوە. یاخود ئەو عەزییە گوڵ پەمەییەی فسون کە لە ناو مۆزەخانەکەدا نمایش کراوە، هەمان عەزییە کە فسون لەبەر کردووەو چووە بۆ خوێندنی وانەی شۆفێری بۆ ئەوەی مۆڵەتی شۆفێری وەر بگرێت. هەر وەک چۆن پاموک لە بارەی ئەدەبی ڕۆمانەوە دەڵێیت"ڕۆمانەکان نە بەتەواوەتی بەرهەمی خەیاڵن، نە بە تەواوەتی ڕاستەقینەن" بەڵام ئاوێتە کردنی ڕۆمانێک و دواتر بینینی مۆزەخانەیەک کە ئەو ماتەریالانە پیشان دەدات کە لە ڕۆمانەکەدا خوێندومانەتەوە، خوێنەر دەهێنێتە دۆخێک کە تەواوی ڕۆمانەکە بە ڕاستەقینە بزانێت. سەرەڕای ئەمانش پاموک لە ڕێگەی ئەم ڕۆمانە و مۆزەخانەکەوە تەواوی دۆخی ژیانی ئەو سەردەمەی ئیستانبوڵ وێنا دەکات)). پەیوەندی بە بۆچون و سەلیقەی کەسەکەوە هەیە سەبارەت بە دوو بارە كردنەوەی ئەزموونی نووسەرَك شاعیرێكی كورد ئاماژەی بەوەكرد، نامەوێت ئەم خاڵە وەک میسیۆنێک ببینرێت لەبارەی نووسەرەکانی کوردەوە، چونکە بە تەواوەتی پەیوەندی بە بۆچون و سەلیقەی کەسەکەوە هەیە. بۆ نمونە کاتێک دەچینە مۆزەخانەکە و لە دەستە ڕاستدا ئەو هەموو فلتەری جگەرەیە دەبینین بە دەرزی هەڵواسراون و لە ژێر هەموو یەکێکیشیاندا ڕستەیەک نووسراوە کە ئاماژە بەوە دەدات لە ساتی کێشانی ئەو جگەرەیەدا فیگورەکە بیری لە چی کردۆتەوە. دەستبەجێ لە مێشکی خۆماندا دەڵێین، ئەم کارە سەبر و سەلیقەیەکی لە ڕادە بەدەری دەوێت. لەبەر ئەوە ئەم جۆرە کارانە بە تەواوەتی پەیوەندی بە خودی نووسەرەکە خۆیەوە هەیە. بەڵام شتێکیش نییە کە نەتوانرێت بکرێت، بەڵکو ئەوەی گرنگە ئەوەیە، نووسەر لەڕووی ئەم بابەتەوە هەم خاوەنی بیرۆکە بێت هەم ئەو سەبر و سەلیقەیەشی هەبێت کە بتوانێت ئەمە بکات. ئۆرهان پاموك ئۆرهان پاموك، ڕۆمانووس و ئه‌دیب و ڕووناكبیری به‌ناوبانگی تورك و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵه.ئه‌م ڕۆماننووسه هه‌میشه به‌رهه‌مه‌كانی به‌هۆی لێهاتوویی و ته‌كنیكی نووسینه‌وه‌و ئه‌و ڕووداوه مێژووییانه‌ی له به‌رهه‌مه‌كانیدا باسی ده‌كات بۆته هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین خوێنه‌ر له خۆی كۆبكاته‌وه نه‌ك له توركیا به‌ڵكو له‌ته‌واوی جیهانداو هه‌رێمی كوردستانیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كراون به كوردی. به‌گوێره‌ی ئامارێكی ڕێكخراوی یۆنسكۆ، به‌رهه‌كانی بۆ 34 زمانی جیهانی وه‌رگێڕاوه‌و زیاتر له100 وڵات به‌رهه‌مه‌كانی ده‌خوێنرێته‌وه.ئۆرهان پاموك نوسه‌رێكی ناسراوی توركه له شاری (ئیستانبول) له ساڵی ١٩٥٢ له خێزانێكی قه‌ره‌باڵخ هاتۆته دنیاوه، یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانه‌ی له‌وڵاتی خۆی و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه خۆشه‌ویست نییه. پامووك توانیویه‌تی له زانكۆی (ئیستانبول ڕۆبێرت كۆلێج)بخوێنێت و له‌بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریشدا كاری كردوه‌و شاره‌زاییه‌كی ته‌واووی هه‌یه له تهكنیهكی نووسیندا … به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، له ته‌مه‌نی ٢٢ ساڵیدا خه‌ریكی وێنه‌كێشان بووه پێی وابووه ده‌بێته وێنه‌كێشێكی به‌ناوبانگ، چوار ساڵ له‌زانكۆ خه‌ریكی خوێندنی ئه‌ندازیاری بووه، بۆیه بڕیاری داوه له پاڵ ئه‌ندازیاری په‌ره به وێنهكێشانهكهشی بدات، له ته‌مه‌نی (٢٣) ساڵیدا بڕیاری دا ببێت به نووسه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وێنه‌كێشان و ئه‌ندازیاری وه‌لا نا. یه‌كه‌م ڕۆمانی به ناوی(cevdet by ve olğlları) (جه‌وده‌ت به‌گ و كوڕه‌كانی) بووه، ساڵێك دوای ئه‌مه كتێبێكی تری به ناوی (sessız ev) (ماڵێكی بێده‌نگ)، بڵاوكردۆته‌وه. له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رهه‌می تردا له گرنگترین و به‌ناوبانگترینیان شاكارێكه به ناوی (kar) (به‌فر) ه،ئه‌م ڕۆمانه چیرۆكی شاعیرێك ئه‌گێڕێته‌وه كه دوای (١٢) ساڵ بۆ زێدی خۆی ئه‌گه‌رێته‌وه. پاموك له دیمانه‌یه‌كدا وتویه‌تی: هه‌میشه كارێكی قورسه له توركیا نوسه‌ر بیت چونكه به‌ئاشكرا ڕه‌خنه‌م له ناسیۆنالیزمی تورك گرتووه‌و زۆرێك له ناسیۆلستهكانی ئێره ئه‌مایان پێ قوت نه‌چووه ئه‌وانیش ره‌خنه‌ی توندیان لێ گرتوم، هه‌روه‌ها وتوشێتی من ئه‌و كه‌سه‌م به‌وڵاتانی جیهاندا ده‌فڕم ڕۆژێك له نیویۆركم و ڕۆژی دواتر له تۆكێۆ دیمانه‌م له‌گه‌ڵ ساز ده‌كه‌ن من له‌و ساته‌دا به پێچه‌وانه‌ی یاریزانێكی براوه‌ی زێڕین له ئۆڵۆمپیاتدا ئاڵای توركیا ناشهكێنمهوه له بری ئه‌وه ڕه‌خنه له توركیا ده‌گرم ,پهموك وتوشیتی زۆر توڕه ئه‌بم كاتێك بهشێواێكی قێزه‌ونانه سه‌یری نوسینه‌كانم ده‌كه‌ن و كتێبه‌كانم ناخوێنه‌وه ،ئه‌وان هه‌رگیز فێرنه‌بوون كتێبی ڕه‌خنه ئامێز بخوێنه‌وه، سه‌ركه‌وتنی من له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌وانی بردۆته دۆخی جادوو لێكراوانهوه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure