ئامادەكردن و وەڕگێڕانی: شەهلا ئەنوەر سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئەهرامی میسری و ئەلجزیرە ئەدیب و نووسەرێكی ناسراوی بۆاری كایەی ئەدەبەو بە هۆی ئەوەی بەردەوام باسی كێشەی كۆمەڵگە و ئازارەكانی كردوە و ڕێبازی واقعی هەڵبژاردوەو زۆرترین خوێنەری هەیەو زۆربەی شاكارەكانیشی كراون بەفلم یاخود دراما. نوسەر و ڕۆمان نووسیێکی ناسراوی عەرەبە و چەندین ڕۆمانی بەناوبانگ و وەرگێڕاوی بۆ سەر زمانە زیندووەكانی جیهان ویەکەم عەرەبە کە براوەی خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئەدەب لە ساڵی ۱۹۸۸. کورتە باسێک لەسەر ژیانی نوسەر نەجیب مەحفوز : لە دایکبووی ۱۱ ی دیسەمبەری ساڵی ۱۹۱۱ یە لە خێزانێکی ئاست مامناوەند لە قاهیرە، باوکی ناوی عبدالعزیز ئیبراهیم ە فەرمانبەری حکومی بووە و دایکی ناوی فاتیمە بووە .خاوەنی ٤ براو و ۲ خوشک بووە کە نەجیب لە هەموویان بچووکتر بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردووە لەم قۆناغەدا گرنگی دانی بە ئەدەبی عەرەبی زیادی کرد وە زیاتر لە ژێر کاریگەری زۆری نوسەر (حافز نەجیب ) دا بووە . وە کاتێک تەمەنی ۷ ساڵ بوو شۆڕشی ساڵی ۱۹۱۹ بەرپا بوو کە کاریگەری گەورەی لەسەری دانا و بووە یەکەم ئەزموون لە هەستی نیشتیمان پەروەریدا کە دواتر بە قوڵی لە نوسینەکانیدا ڕەنگی دایەوە . لە ساڵی ۱۹۳٠ لە زانکۆی میسر وەرگیرا و لە ساڵی ۱۹۳٤ دا بڕوانامەی لە فەلسەفە وەرگرت، دواتر درێژەی بە خوێندنی ماستەر لە فەلسەفەدا دا بەڵام دوای ساڵێک وازی هێنا بە مەبەستی زیاتر گرنگی دان بە نوسین . دوای تەواو کردنی خوێندنی زانکۆ بە فەرمانبەر لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتیە حکومیەکان دامەزرا و بەردەوام بوو تا لە ساڵی ۱۹۷۱ خانەنشین کرا. وە دواتر بووە فەرمانبەری ئیداری لە زاکۆی قاهیرە و بووە نوسەر لە ڕۆژنامەی ریسالەدا، لەم ماوەیەدا چەند کورتە چیرۆکێکی بڵاوکردەوە لە هەردوو ڕۆژنامەی ئەهرام و هیلالدا . لە ساڵی ۱۹۳۸ بە سکرتێری وەزیری ئەوقاف دامەزرا لە پەرلەمان . سەرەتا لە نوسینەکانیدا بابەتی ( زیاتر لەسەر بابەتی فەلسەفی و دەرونی و سۆزداری) دەخستە ڕوو.لە ساڵی ۱۹۳۹ رۆمانی ( حکمە خۆفۆ ) ی بڵاوکردەوە کە بە ناوی (عبس اڵاقدار ) ناسراوە، وە دواتر لە ساڵی ۱۹٤۲ ڕۆمانی (ڕادوبیس) ی بڵاوکردەوە و لە ساڵی ۱۹٤٥ ڕۆمانی (خان خەلیلی ) بڵاوکردەوە. هەر لەم ساڵەدا داوای گواستنەوەی بۆ مەکتەبەی غوری لە قاهیرە بەرزکردەوە و کە توانی پڕۆژەی قەرزی باش ( قرز الحسن ) دابمەزرێنێت کە بریتی بوو لە پێدانی قەرز بە هەژاران بە بێ وەرگتنی سوود.ئەمەش هەلی بۆ ڕەخساند بۆ خۆشكردنی باری گوزەران و ژیانیان کە یارمەتی دا بۆ زیاتر قوڵبوونەوە لە ئەدەبیاتی عەرەبیدا. لەگەڵ ئەمەشدا نەجیب مەحفوز کارەکانی نوسەران ( دیسكۆفسكی ،شکسپیر ، برۆست، ئیبسن،ستندال و زۆری تر )ی خوێندوەتەوە، لە ساڵانی پەنجاکاندا پۆستی بەڕێوەبەری چاودێری لە مەکتەبی هونەر وەرگرتووە ، جگە لەوە بەڕێوەبەری دامەزراوەی پاڵپشتی سینەما بووە و کۆتا پۆستی لە خزمەتی مەدەنیدا ڕاوێژکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری بووە. لە گرنگترین کارەکانی لە ساڵانی پەنجاکان و دواتر: بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی ( سێینە كەی ) لە ساڵی ۱۹٥۲،و ڕۆمانی ( بین القصرین ) ساڵی ۱۹٥٦ ،ڕۆمانی (قصر شوق) ساڵی ۱۹٥۷ و ڕۆمانی (السکریە) ساڵی ۱۹٥۷، دواتر ڕۆمانی (أولاد حارتنا) ی لە ساڵی ۱۹٥۹ بڵاوکردەوە.کە دوای ماوەیەک لە میسر قەدەغە کرا بە هۆی ناوەڕۆکە مشتوومڕ ئامێزەکەیەوە،تووڕە بوونی زۆری لایەنە ئاینیەکانی لێکەوتەوە تا کار گەشتە ئەوەی هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرا .وە کارەکانی نەجیب مەحفوز زیاتر باس لە چۆنیەتی ژیانی گەلی میسری دەکات وە دیارترین کاری کە بە هۆیەوە ناوبانگی جیهانی بەدەست هێنا ڕۆمانی (سَینە كەی تایبەت بە القاهرە ) بوو لە نێوان ساڵانی ۱۹٥٦ بۆ ۱۹٥۷ کە لە سێ ڕۆمان پێک هاتبوو . نەجیب مەحفوز لە ساڵی ۱۹۸۸ بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵ کە یەکەم عەرەب بوو ئەو خەڵاتە بە دەست بهێنێ . جگە لەوە براوەی چەندەها خەڵاتی هونەری ناوخۆیی و نێودەڵەتیە . چۆنیەتی مردنی : لە ساڵی ۱۹۹٤ دا هەوڵی تیرۆرکردنی درا کە بە چەقۆ لە ملیان دا ئەم هەوڵە شکستی هێنا و ڕزگاری بوو بەڵام زیانێکی گەورە بەر لای ڕاستی کەوت کە کاریگەری نەرێنی هەبوو لەسەر کارەکانی کە ڕۆژانە لە چەند خولەکێک زیاتر توانای نوسینی نەبوو.وە درێژەی بە کار و ژیانی دا تا لە تەمەنی۹٤ ساڵی و لە بەرواری ۳٠ /۸/ ی ساڵی ۲٠٠٦ کۆچی دوای کرد.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure