ئامادەكردن و وەڕگێڕانی: كاشما جەلال سەرچاوە :- (بیگێ ئوستام )، ( ڕۆژنامەی سەباحی تورکی) . ژیاننامە:- نووسەرو ڕۆماننوسێکی دیاری کوردە و ئەو بە یەکێک لە پێشەواو ڕابەرانی تورکیا دادەنرێت لە بواری نوسیندا، لە ساڵی ( ١٩٢٣) لە گوندی ( گۆکچەلی) لە باکوری کوردستان لە دایك بووە ... یەشار کەمال لەماوەی ژیانی دووجار هاوسەرگیری کردووە یەکەمیان لەساڵی( ١٩٥٢) لەگەڵ (سیلدا سێرێرۆ )کە کچی جولەکەی تورکی بوو، دووەم هاوسەرگیری لەگەڵ عایشە بابان بوو لەساڵی (٢٠٠٢ )کە مامۆستای زانکۆی (بیلگییە) بوو لە ئستانبول ...لەساڵی ١٩٩٥ لەلایەن ناسیۆنالیستە تورکەکان تۆمەتباری دەکرێ بە بانگەشە بۆ جودا خوازی کورد و سەرئەنجام دادگایی دەکرێت .... بەرھەماکانی یەشار کەمال وەرگێراونەتە سەر چل زمانی جیاواز کە ئەمانەن :- -یەشار کەمال ڕۆمانێکی ھەیە بە ناوی ( حەمە دۆک) بەتورکی( İnce Memed )، ڕۆمانەکە بە زمانی تورکی نووسراوە و ڕووداوەکانی ڕۆمانەکەش لە تورکیایە، رۆمانی (حەمەدۆک) لەساڵی (١٩٥٥) چاپکراوە، بەڵام خۆی یەشار کەمال لەساڵی ١٩٤٦ حەمەدۆکی نووسیوە و بەڵام بەهۆی کێشەی ماددییەوە دەستی لێهەڵگرت و پاش ئەوەی لە ڕۆژنامەی جمهورییەت دەستبەکاردەبێت ڕۆمانەکە بڵاودەکاتەوە.... -چینی ناوەند ... -ڕووی دیکەی شاخ ١ ... -ڕووی دیکەی شاخ ٢ ... -گیای نەمری ... -دەریا تۆرا ... -دەرگای قەڵا ... -دەنگی خوێن ... -بڕوانە فورات خوێناوییە ... -ئاوخواردنەوەی مێروولە ... -دەریای ڕووت ، دوورگەی ڕووت ... -باڵندەی یەکباڵ ... -باڵندەی باران ... -دارهەنارەکەی هویوك ... -یوسفیلەی یوسف ... -باڵندەکانیش کۆچییانکرد ... -زەوی ئاسن ... -ئاسمانی زیو ... -ئەفسانەی چیای ئاگری ... -ئەفسانەی گلگامێش ... -سێ ئەفسانەی ناو ئەنادۆڵ ... -چیرۆکی زەردی گەنم ... -دەستماڵی سپی تەنەکە ... یەشار کەمال بەدرێژایی ژیانی یەک خوولیاو خەیاڵی هەبووەو دوای هەر بەرهەمێک بەرهەمێکی جوانتری نوسیوە، دواین نوسینی یەشار کەمال ڕۆمانێکی چوارینەیە بە ناوی ( دەریای ڕووت)، کە یەکەم بەرگی لە ساڵی (١٩٦٠) نوسیوێتی و بەڵام بەرگی چوارەمی (ڕۆمانی دەریای ڕووت ) ھەشت ساڵی خایاندووە ... لە دیمانەیەکدا یەشار کەمال باسی ژیانی خۆی ئەگێڕتەوە و ئەڵێت :- (لە گوندی ئێمە قوتابخانە نەبوو بەمەبەستی خوێندن لە قوتابخانە چوومە ماڵی خزمێکمان لە (کادیرلی) ماوەیەک لەوێ مامەوە بەڵام لەبەرئەوەی نەمویست لەو ماڵە بمێنمەوە لە نێوان ماڵ و قوتابخانەدا دەستم بە هاتوچۆ کرد هەموو ڕۆژێک بەلای گوندێکدا تێدەپەڕیم کە پێشتر چەند شتێکم لەبارەیەوە بیستبوو دەووترا خەڵکانێکی بیانی هاتوون و لەو گوندە نیشتەجێ بوون، دواتر بەشی زۆریان بە نەخۆشی مەلاریا مردوون و هەڵسوکەوتی خەڵکی دەوروبەریش لەگەڵیاندا زۆر خراپ بووە، تا قۆناخی خوێندنی سەرەتاییم تەواو کرد بەردەوام بەلای ئەو گوندەدا تێپەڕیم و بەردەوام گوێبیستی بەسەرهاتیان بووم، کەمێک گەورە بووم و خوێندنی سەرەتاییم تەواو کرد دیسان بەلای ئەو گوندەدا تێپەڕیم ڕۆژێک دووکەڵکێشێکی گەورەم بەدی کرد دووکەڵکێشێکی ئەستوور و بەرز بوو، کاتێک گەیشتمە قۆناخی ناوەندی، لە گوندی هەمیتە ژنێکی خزمی باوکم و دەستەخوشکی دایکم چیرۆک و بەسەرهاتی ئەو گوندەی بۆم گێڕایەوە، پێکەوە چووین بۆ پیاسەی ناو دارستان لەوێ ووتی: سەیر بکە کوڕەکەم لەو گوندە کۆچبەرە سەربەسەر پێکراوەکان دەژیان، ئەوانە ئەو تورکانە بوون کە لە یۆنانستانەوە هاتبوون و بەو یۆنانییانە گۆڕدرابوونەوە کە لێرە دەرکرابوون، لە نزیک (ئاناڤارز) سێ گوندی لەو جۆرە هەبوون سێ گوندی زۆر جوان بوون، بەو جۆرە بەسەرهاتی ئەو گوندەم بۆ ئاشکرا بوو کۆچبەرەکان لەو گوندانە خانووی جوانتریان بنیات نابوو بەڵام لە دەست ستەم و زۆرداریی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەر ڕزگاریان نەببوو، بۆیە سەری خۆیان هەڵگرتبوو و ڕۆیشتبوون، کاتێک بووم بە ١٥ و ١٦ ساڵان کەوتمە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەو خەڵکانە نەمتوانی بیاندۆزمەوە و زۆر خەفەتم خوارد، چیرۆکی ئەو گوندەی چوکورئۆڤام بۆ ئابیدین دینۆ گێڕایەوە. ئەویش ووتی ئەوە جوانترین بابەتە تا ئێستا کەس شتێکی جوان و بەکەڵکی لەو بارەیەوە نەنووسیوە، بەو جۆرە بەسەرهاتی کۆچبەرە سەربەسەر پێکراوەکان بوون بە بابەتی زنجیرە ڕۆمانی "بەسەرهاتی دوورگەیەک" ...سەربەسەر پێکردن بەلای منەوە تەنیا ئەوە نییە کە لەو ڕۆمانەدا نووسیومە. بنەماڵەی منیش سەربەسەری پێکردنی بەسەرهاتووە، ئەو کاتەی ڕووسەکان گەیشتوونەتە وان کەسوکاری من ئاوارە بوون، بە سەرانسەری ئەنادۆڵدا تێپەڕیون و لە گوندی هەمیتەی چوکورئۆڤا گیرساونەتەوە ئەو ئاوارەبوونەی بنەماڵەی خۆم پاڵی پێوەم نا بەسەرهاتی ئەو سەربەسەر پێکردنە بکەم بە ڕۆمان هەندێک جار هەستم دەکەم ئەو چوارینەیەی من ڕۆمان نییە، بەڵکو شێوازێکی تری نووسینە و من لە دووتوێیدا ئێش و خەم و تووڕەیی و شادی و خۆشەویستیی خۆمم دەربڕیوە.... خەڵاتەکانی :- یەشار کەمال یەکێک بووە لە و کەسایەتیانیەی ھەڵبژێراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ وخەڵاتی نێودەولەتی کەتالۆنیا و خەڵاتی دکتۆرای لەلایەن زانکۆی بەرلین و خەڵاتی ئازایەتی بەگژداچونەوەی لەلایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی جیھانی ... لە ڕێکەوتت ٢٨-٢-٢٠١٥ یەشار کەمال لە ئستانبوڵ بۆ ئەبەد سەری نایەوەو ماڵئاوای کرد ، توركیا ئاهەنگی ئاشتی دەگێڕا بەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان داوای لەقەندیل كرد چەك دابنێن، ئاشتیش هەموو خەونێكی یەشار بوو بۆیە لەرۆژێكی مێژووی دنیای بەجێهێشت ....
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure