ئامادەكردن و وەڕگێڕانی: شەهلا ئەنوەر سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئەهرامی میسری و موسوعە الحرە ئەدیبێكی ناسراوی عەرەبەو بە پێشەنگی هونەری شانۆی عەرەبی دادەنرێت و توانی بوو بە شاكارەكانی لە بواری ئەدەبدا زۆرترین خوێنر لە خۆی كۆبكاتەوەو لای خوێنەران و ڕۆشنبیرانی كوردیش ناوێكی ناسراوە. ژیانی ئەدەبی نوسەر و ئەدیبێكی میسرییە،لە ئەسكەندەرییە لە دایك بووە لە ساڵی (ئۆكتۆبەری ١٨٩٨)یەكێكە لە كەسایەتیە دیارەكانی بواری ڕۆمان و نوسینی شانۆی عەرەبی بەتایبەت لەمێژووی ئەدەبی نوێی عەرەبیدا. ئەو شێوازەی كایەیەی ئەدەبی عەرەبی پێشوازی لە كارە هونەرییەكانی دەكرد هەندێ جار سەركەوتنی گەورەی بەدەست دەهێناو هەندێ جار كەوتنی زۆر كە ئەمە ڕەنگدانەوەی گەورەی هەبوو لە كارە ئەدەبیەكانی تۆفیق حەكیم وبیرێك بۆ نەوەكانی دوای خۆی لە نوسەران و هونەرمەندان. شانۆ بەناوبانگەكەی (ئەهل الكهف) لە ساڵی ١٩٣٣ ڕوداوێكی گرنگ بوو لە درامای عەرەبی دا كە ئەو شانۆیە بووە سەرەتای دروست بوونی شێوازێكی شانۆیی كە ناسرا بە شانۆیی بیری . سەرەڕای توانای زۆری بەرهەمهێنانی بەڵام تۆفیق حەكیم ژمارەیەكی كەم نەبێت شانۆی نەنوسیوە كە دەتوانرێ بكرێ بە شانۆگەری. زۆربەی شانۆكانی لەو جۆرەن كە دەنوسرێ بۆ ئەوەی بخوێنرێتەوە و خوێنەر لە ڕێگەیەوە دنییایەك ئاشكرا بكات پڕ بێت لە بەڵگە و ڕەمز كە لە ڕێگەیەوە بە ئاسانی بەرجەستە بكرێ لەگەڵ ڕاستیدا بۆ پێشكەشكردنی شێوازێكی ڕەخنەگری لە ژیان و كۆمەڵگە كە هاوبەشە بۆ بنیاتنانی ڕێگەكی باش لە قوڵیی و بەئاگا هێنانەوە . شانۆی بیریی (مسرح الزهنی ) بریتی بووە لە شێوازی شانۆكانی كە بەو ناوە ناسراوە بە هۆی قورسی بەرجەستەكردنی لە شانۆگەریدا وە خۆشی باش ئەمەی ئەزانی، كاتێك لە یەكێك لە چاوپێكەوتنە ڕۆژنامەییەكانیدا وتی ( من ئەمڕۆ شانۆ لە مێشكدا دروست دەكەم و ئەكتەرەكان دەكەم بە هزرو بیر كە هاتووچۆ دەكەن لە ناو ماناكاندا بە لەبەركردنی جلی ڕەمزەكان و لە نێوان خۆم و سەر شانۆدا فراوانیم پێدا بۆ ئەمەش جگە لە چاپ ڕێگەیەكی ترم نەدۆزییەوە كە كارەكانم بگوازێتەوە بۆ خەڵك ). تۆفیق حەكیم یەكەم نوسەر بوو كە لە كارە شانۆییەكانییدا بابەتی لە كەلەپور و پاشماوەی میسری وەردەگرت بە درێژایی سەردەمە جیاوازەكان جا ئەگەر فیرعەونی یان ڕۆمانی یان قیبتی یان ئیسلامی بوایە، بەڵام هەندێك لە ڕەخنەگران بەوە تۆمەتباریان دەكرد كە پیاهەڵدانی ڕێبازی فیرعەونی دەكات بە تایبەت دوای ڕۆمانی ( عودە الروح ) (گەڕانەوەی ڕۆح ). دواتر باوكی ناردی بۆ فەرەنسا بۆ ئەوەی كاتی هەبێت بەشی یاسا بخوێنێت و دوربكەوێتەوە لە شانۆ،بەڵام لە ماوەی ئەو ۳ ساڵەی لە فەرەنسا نیشتەجێ بوو گرنگی بە خوێندنەوەی هونەری شانۆ دەدا كە زۆر مێشكی داگیركردبوو وە دواتر بۆ دەركەوت كە شانۆی ئەوروپی لەسەر بنەمای شانۆی یۆنانی دروست بووە، ئەمەش وای لێكرد لە شانۆی ێۆنانی كۆن بخوێنێ و لێی وردبێتەوە. هەروەها چیرۆكی ئەفسانەیی و شاكاری گەورەیی هونەری و داستانی یۆنانی دەخوێندەوە، كاتێك تۆفیق حەكیم خوێندیەوە كە یاریزانێكی تۆپی پێ بە چەندەها ملێۆن جنیهە وەردەگرێ ووتە بەناوبانگەكەی كرد و وتی ( سەردەمی قەڵەم كۆتایی هات و سەردەمی تۆپێ دەستی پێكرد، ئەم یاریزانە لە ماوەی ساڵێكدا بە قەد هەموو ئەدیبانی میسری سەردەمی ئەخناتونی برد كە ئەمان نەیان برد بوو). لە سەردەمی هەردوو جەنگی جیهانیدا ژیاوە لە ساڵانی (۱۹۱٤ بۆ ۱۹۳۹)، هەروەها تێكەڵی گەورە پیاوانی ئەدەبی سەردەمی خۆی بووە وەك ( مستەفاصادق رافعی و تەها حسین و عقاد و ئەحمد امین و سلامە موسی ) كەڵە شاعیرانی وەك (ئەحمەد شەوقی و حافز إبراهیم )، گەورە ژەنیارانی میوزیك وەك( سید درویش و زكریا ئەحمد). هەروەها تێكەڵ ببوو لەگەڵ ماوەی ڕۆچوونی ڕۆشنبیری میسری،بە پێی بۆچوونی ئەولە نێوان جەنگی جیهانی دووەم و بەرپابوونی شۆڕشی یولیو لە ساڵی ۱۹۳۹ بۆ ۱۹٥۲ لە بابەتێكی دا لە ڕۆژنامەی هەواڵی ئەمڕۆ (ئەخبار الیوم) دا بە سەردەمی (شكوكی ) دەناساند ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ ناوی محمود شكوكو . تۆفیق حەكیم نوێنەری پارێزەر بووە لە ساڵی ۱۹۳٠ لێكۆڵەرەوە بووە لە وەزارەتی معارف لە ساڵی ۱۹۳٤ وە لە دیارترین كارەكانی (عودە الروح _ ئەهل الكهف) ە . لەتەمەنی ۸۸ ساڵی و لە ۲٦ ی مانگی ۷ ی ۱۹۸۷ لە قاهیرە كۆچی دوایی كردووە .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure