15/5/2019 03:35 PM

محەمەد مەولود (مەم)

 

خەلیل عەبدولڵا

 محەمەد مەولود مەم نوسەرو ئەدیبێكی دیاری كوردستانە‌و لەرێی بەرهەمە ئەدەبیەكانیەوە خزمەتێكی زۆری بەكایەكانی ئەدەبی‌و رۆشنبیری كوردی كردووە.ساڵی 1927 لەقەزای شەقڵاوە لەدایك بووە.
مەم سەرەتا خولیای دنیای شیعر بووە‌و بەهۆنینەوەی شیعر دەستی پێكرد‌و دواتر زیاتر بایەخی بەچیرۆك‌و رۆمان دا.ساڵی 1951 یەكەم چیرۆكی بەناوی(برسێتی بەهێزترە) نوسی.
چیرۆكەكانی لەگۆڤارو رۆژنامەكانی وەك( هیوا، رۆژی نوێ‌، بڵێسە، برایەتی، هەولێر، كاروان) بڵاو كردۆتەوە.
چیرۆكەكانی هێندە جوان بوون بۆ زمانەكانی عەرەبی‌و ئینگلیزی تەرجەمە كراون.
مامۆستا مه‌م خاوه‌نی چه‌ندین پارچه‌ شیعرو چیرۆك و رۆمانه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ دوو توێی چه‌ند كتێبێكدا چاپ كراون.محەمەد مەولود مەم وەك رۆژنامەنوسیش خزمەتی كردووە‌و سەرنوسەری گۆڤاری هەولێر بووە كە شارەوانی هەولێر لە ساڵانی (1970-1972 ) دەریكردووە.
مامۆستا مەم لە دامەزراندنی لقی هەولێری یەكێتی نوسەرانی كورد رۆڵی دیاری هەبووە‌و ماوەیەك سەرۆكی ئەو لقە بووە.بەداخەوە ئەم ئەدیبە دیارەی كورد لە رۆژی 7ی ئایاری 1987 لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی شاری بەغدا كۆچی دوایی كرد‌و بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد‌و لەشاری شەقڵاوەی زێدی خۆی بەخاك سپێردرا، بەڵام ناوو ناوبانگ‌و بەرهەمەكانی بەزیندوویی دەمێننەوە.درود بۆ گیانی پاكی مامۆستای مەمی ئەدیب‌و رۆژنامەنوس.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved