خەلیل عەبدولڵا نەوشیروان مستەفا سەركردەیەكی گەورەو ناوداری سیاسیو قەڵەمێكی سهنگین و دیاری كوردستانەو لەو بوارانەدا خزمەتی زۆرو زەوەندی پێشكەش بەگەلو نیشتمانەكەی كردووە. ناكرێ باسی مێژووی نیو سەدەی رابردووی كوردستان بەبێ باسی ئەم سەركردەیە بكرێ.تێكۆشانی سیاسی ئەو بۆ سەرەتای شەستەكانی سەدەی رابردوو ئەگەڕێتەوە ، لهكایهی رێكخراوهیی وحزبیدا خۆی پێگهیاندووهو تا بووه بهو سهركرده دیاره. وەك سەركردەیەك شوێن پەنجەی بەتێكۆشانی كوردایەتیی ھاوچەرخەوە دیارەو لەریزی سەركردە پێشەنگەكانی كوردستاندا بووەو كەسایەتیەكی سادەو خاكیو خۆشەویستو خاوەن پێگەیەكی جەماوەری بەرین بووە. ئەوەی من ئەمەوێ رۆشنایی بخەمە سەر، نەوشیروان مستەفای نوسەرو روناكبیرە، نەك سیاسەتمەدار.ساڵی 1944 لەگەڕەكی سەرشەقامی سلێمانی لەدایك بووە. لە سلێمانی و بەغداو نەمسا خوێندویەتیو هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و خوێندكاری دكتۆرا بووە.نەوشیروان مستەفا لەسەرەتای ژیانی گەنجییەوە، خولیای خوێندنەوەو نوسینو رۆژنامەگەری بووەو بەركوڵی نوسینە ئهدهبی و سیاسییهكانی لە رۆژنامهكانی رۆژی نوێو ژین و گۆڤاری روناهی بڵاوكردۆتەوە، لەدەرگای نوسینەوە لەدەرگای سیاسەتی داوە ساڵی 1968 بۆتە خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری رزگاریو ئەركی سەرنوسەری گۆڤارەكەی بە شازاد سائیب سپاردووە.نوسینە سیاسی و ئهدهبییهكانی لهم گۆڤارهدا بڵاو كردۆتهوه. دوای بهیاننامهی ئازار، نوسینی ئهدهبی و سیاسی له رۆژنامهو گۆڤارهكانی هاوكاری و رۆشنبیری نوێ و بهیان بڵاو كردۆتهوه. بواری نوسینو رۆژنامەگەری جێگەی بایەخی ئەو بوون، هەر بۆیەش لەدوای دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ تاڵەبانیو ئەندامانی تری دەستەی دامەزرێنەر بڕیاری دەركردنی رۆژنامەكانی شەرارەو رێبازی نوێ لەشامەوە ئەدەن. نەوشیروان مستەفا دیدو بۆچونەكانی لەو دوو رۆژنامەیەدا بڵاو كردۆتەوە.هەر لەو چوارچێوەیەداو لەسەرەتای ئایاری 1978 لەچیای قەندیل هەواڵنامەی كوردستانی عیراقی دەركردو رۆڵی سەرنوسەری ئەو بڵاوكراوەیەی بینیو ئەو بڵاوكراوەیە توانی مێژووی كارو چالاكییەكانی شۆڕشو هێزی پێشمەرگە دۆكۆمێنت بكات.لەتشرینی دووەمی هەمان ساڵدا یەكەم ژمارەی گۆڤاری كۆمەڵەی دەركرد كە گۆڤارێكی فیكریو سیاسی گرنگ بوو، بۆ چەندین ساڵ ئەم گۆڤارە بەردەوام بوون لەدەرچوون. هەروەها سەرپەرشتی گۆڤاری رێبازی نوێی كردو وتارەكانی تێدا بڵاو كردۆتەوە.ئیزگەی دەنگی گەلی كوردستانیش وەك كەناڵێكی میدیایی شۆڕشی نوێ ، جێی بایەخی ئەو بوونو سەرپەرشتی ئەكردو وتاری بۆ ئەنوسی. نهوشیروان مستهفا زۆربهی نوسینهكانی بهناوی خۆیهوه نوسیوه، لهههندێ وێستگهشدا ناوی خوازراوی بهكار هێناوهو بهناوی ماھی و رێژهن و( ش.م) هوه نوسیوێتی. بێ لەكاری رۆژنامەنووسی، نەوشیروان مستەفا بایەخیشی بە بیرەوەری و لێكۆڵینەوەی مێژوویی داوەو خاوەنی چەندین كتێبی بەنرخو دانسقەیه لەوانە(كوردو عەجەم، حكومهتی كوردستان كورد لەگەمەی سۆڤێتی دا، لەكەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ، پەنجەكان یەكتر دەشكێنن، خولانەوە لەناو بازنەدا، بەدەم رێگاوە گوڵ چنین) و چەندانی تر. دوای كاروانێكی دورو درێژی خەباتی سیاسیو پێشمەرگانەو كاری نوسینو رۆژنامەگەری، ئەم سەركردە مەزنو بیرمەندو روناكبیرەی كوردستان لە رۆژی 19ی مایسی 2017 بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد،رۆژی دواتر له رێورهسمێكی شكۆداری میللی و رهسمیدا له ناو ئاپۆرهی جهماوهردا لهگردی زهرگهتهی سلێمانی بهخاكسپێردراو چووە ریزی نەمرانی نیشتمانەوە. بهڵام بۆ هەتا هەتایە ناوو ناوبانگی وەك سەركردەیەكی پاكو ناودارو روناكبیرێكی گەورە ئەمێنێتەوە.درودی رێزو وەفاو ئەمەکداری بۆ گیانی پاكو پیرۆزی نەوشیروان مستەفای سیاسەتمەدارو روناكبیر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure