9/7/2019 04:03 PM

ناری شاعیر



ناری شاعیر، وەكو یەكێك لە شاعیرەكانی رێبازی كلاسیكی كوردی، سەرسام بووە بە هۆنراوەكانی نالی و مەحوی.ناوی تەواوی  مەلا كاكە حەمە كوڕی مەلا ئەحمەد ناسراو بە ناری (١٨٧٤-١٩٤٤) شاعیرێكی كورد خەڵكی ناوچەی مەریوان بووە. 
 لەساڵی ١٨٧٤ دا لە گوندی كیكن لە ناوچەی مەریواندا هاتۆتە دنیاوە. لەتەمەنی شەش ساڵیدا لای باوكی دەستی بەخوێندن كردووە، قورئان و پەڕتووكە وردەڵەكانی تەواوكردووە، ئینجا بەفەقێتی بەدوای خوێندن لە مەریوان، سنە، پێنجوێن، سلێمانی، بانە، سابڵاغ، وان، باشقەڵا، هەولێر و ڕەواندز گەڕاوە. لە ڕەواندز لای مامۆستا ئەسعەدە فەندی خەیلانی ئیجازەی مەلایەتی لە ساڵی ١٨٧٩ وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە بۆ كیكن. پاشان بە داوای حسێن بەگ مالكی بێلوو چووە گوندی بێلووی نزیك بە مەریوان و بە دەرس وتنەوەوە خەریك بوە تا ساڵی ١٩٤٤ كۆچی دوایی كردووە و هەر لە بێلوو بەخاك سپێردراوە.
ناری لە ئەو كەسانەیە لەگەڵ ئەوەدا كە هۆنراوەی ئایینی و غەرامیی هەیە، گەلێك هۆنراوەی نیشتمانیشی هەیە. لە دۆستانی بە ناوبانگی ناری ئەتوانین ئاماژە بكەینە بە تاهیر بەگی جاف و شێخ مەحموودی حەفید كە گەلێك هۆنراوە و پەخشانی جوانی بۆ داناون.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved